چوارقوڕنە:لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
AM:10:43---19-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 586 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
پۆلیسی ڕاپەرین رایگەیاند لەڕوداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگای چوارقوڕنە –هیزۆپ کەسیک گیانی لەدەستدا.

لەڕاگەیەنراوێکدا بەریوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند کاتژمێر ١١ی شەوی ڕابردوو لەسەر ڕێگای سەرەکیی نێوان چوارقوڕنە – هیزۆپ لە نزیک گوندی هیزۆپ لەڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا.

دەشڵێ ڕوداوەکە لەنێوان تەکسیەک و ئۆتۆمبیلێکی جۆری تەکسی و ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگردا بووە، و لەئەنجامی روداوەکە شۆفێری تەکسیەکە گیانی لەدەستداوە.

باسی لەوەشکردوە شۆفێری تەکسیەکە ناوی ( م.م.ئ) ە و خەڵکی هەولێرە، تەمەنی ٢٨ ساڵ بووە، و دوای تویکاری پزیشکی تەرمەکەی ڕادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.

ڕاشیگەیاندوە بە بڕیاری دادوەر شۆفێری بارهەڵگرەکە بەناوی ( س.ٲ.م ) و بەڕەچەڵەک کورد و دانیشتوی شاری ئامەدی باکوری کوردستانە، بەپێی ماددەی ٢٤ لە یاسای هاتوچۆ دەستبەسەر کراوە.




پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە