قوباد تاڵەبانی نهێنیەك لەبارەی كۆفی ئەنان و كوڕەكەی ئاشكرا دەكات
PM:04:32---19-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 4417 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم نهێنیەك لەبارەی كۆفی ئەنان و كوڕەكەی ئاشكرا دەكات و دەڵێت" كوڕەكەی سودمەند بوو لە بەرنامەی نەوت بەرامبەر خۆراك".

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، لە توویتێكدا لەبارەی كۆچی دوایی كۆفی ئەنان سەرۆكی پێشووتری نەتەوە یەكگرتووەكان نوسیویەتی" خوا عەفووی بكات. لە یادمە ساڵی ٢٠٠٥ ئـامادە بووم لە كۆبوونەوەیەكی نێوان ئـەو و باوكم. كۆفی ئـەنان زۆر دژی جەنگی رزگار كردنی عێراق بوو، و ھەمیشە داواكانی ئـەو سەردەمەی كوردی پشتگوێ دەخست".

دەشڵێت" دوای دەركەوت كوڕەكەی سودمەند بوو لە بەرنامەی نەوت بەرامبەر خۆراك".

ئەمەش لەكاتێكدایە رۆژی 18ی ئابی 2018، كۆفی ئەنان سكرتێری گشتیی پێشووتری نەتەوە یەكگرتووەكان و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی، لە تەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.



لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە بەرپرسانی یەکێتی قەدەغە دەکرێت
بەرپرسێکی یەکێتی:ئێمە و پارتی مەحکومین بەوەی ڕێکبکەوین
بەرپرسێکی ئەمنی پارتی لەکەرکوک دەستگیرکرا
پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق هۆشدار دەداتە دانیشتوانی ناحیەکە
هەولێکی مەسعود بارزانی شکستی هێنا
یەکێتی جەعفەر شێخ مستەفا دەستکراوە دەکات
یەکێتی پەیامێکی توند ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆران دەکات
کاندیدێکی پارتی بوبە سەرۆکی پەرلەمان
کۆبونەوەی پەرلەمان دەستیپێکرد

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە