قەڵادزێ‌: رێگری لەكردنەوەی بارەگاكانی پارتی دەكرێت
PM:04:41---19-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 3133 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
كەسوكاری شەهیدانی خۆپیشاندانەكانی ساڵی 2016، شارۆچكەی قەڵادزێ‌ هۆشدارییان داوەتە قایمقامی قەزاكە كە تاوەكو پارتی دیموكراتی كوردستان بكوژی شەهیدەكانیان رادەستی یاسا و دادگا نەكات، رێگە نادەن بارەگا لەو شارۆچكەیە بكەنەوە.

خالید رەسوڵ، برای(محەمەد رەسوڵ)  كە بە تەقەی چەكدارانی ناوچەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە قەڵادزێ لە خۆپیشاندانەكانی 2016، شەهید بوو  بە (ژیان)ی وت "وەكو كەسوكاری شەهیدان داوامان لەدادگای پشدەر تۆمار كردوە و نووسراوێكیشمان داوەتە قایمقامی قەزاكە و وتوومانە بەهیچ جۆرێك رازی نین بارەگای پارتی بكرێتەوە هەتاوەكو بكوژەكان رادەست نەكەنەوە و هۆشداریشمان داوە بارەگاكان بەمشێوەیە بكرێتەوە ئۆباڵی خۆیان بەئەستۆی خۆیان". 

جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە، كە چەندین جار بەرپرسانی پارتی پێشنیاری ئەوەیان بۆ كردوون بە سوڵحی عەشایەریی دۆسیەكە دابخەین بەڵام ئێمە رەتمانكردۆتەوە و پێشنیاری پارەدانیشیان كردووە.

لەخۆپیشاندانەكانی ساڵی 2016دا كە هاووڵاتیانی قەڵادزێ‌ بەهۆی بەنەبوونی خزمەتگوزرایی و قەیرانی دارایی گردبوونەوە و نارەزایەتییان دەربڕی مامۆستایەك و گەنجێك لەبەردەم بارەگای پارتی دیموكراتی كوردستان بەتەقەی پاسەوانەكانی ئەو بارەگایە شەهید بوون. 

قایمقامی قەڵادزێ‌ ئاماژە بەوە دەكات كە تەقەكەرەكانی ئەو رووداوە نەدراونەتە دادگا و لەهەولێرن و تاوەكو ئێستا كەسیان دەستگیر نەكراوون و رادەستی دادگا نەكراوون، بۆیە كەسوكاری شەهیدەكان وەكو كاردانەوەیەك هەر یادێكی پارتی هەبێت پەلاماری ئاڵاو لۆگۆكانی ئەوان دەدەن.

بەكر بایز، قایمقامی قەڵادزێ‌ بۆ ژیان¬ی روونكردەوە "بڕیاری دەستگیركردنی ئەو تەقەكەرانە دەرچووە، بەڵام پارتی رادەستی نەكردوونەتەوە، من خۆشم چومە بەردەم دادگا وەكو سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لەبەردەم حاكم ئیفادەی خۆمان داوە، ئاسایش و پۆلیس چوون هەموو دەزگا پەیوەندارەكان چوینەتە بەردەم دادگا، بەڵام ئەوانەی پارتی نەچوون".

قایمقامی قەڵادزێ‌ جەخت لەواقیعی سیاسی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە بەوەی چۆن تەقەكەرەكانی بەردەم لقی چوار رادەست نەكراوون، بەهەمان شێوە ئەو تەقەكەرانەش رادەست ناكەن. 



پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە