پۆلیسی هەولێر پلانی ئەمنی ڕۆژانی جەژنی دیاریکرد
PM:12:52---20-08-2018
ئه‌م بابه‌ته 980 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر پلانی ئەمنی پۆلیسی بۆ ڕۆژانی جەژن ئاشکرد کرد ،و جێگری بەڕیوەبەری پۆلیسیش ڕایگەیاند کە لەماوەی پیشودا ٦٤ تۆمەتباریان بەتاوانی جیا جیا دەستگیر کردوە.

ئەمڕۆ ٢٠/٨/٢٠١٨ عەبدولقادر محەممەد، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "پلانی تایبەتیمان بۆ رۆژانی جەژنی قوربان هەیە، بە هاوکاری هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرجەم دەزگا ئەمنییەکانی ناو شاری هەولێر، پلانەکەشمان لەمڕۆوە دەستپێدەکات.

وتیشی ئەرک و شوێنی سەرجەم هێزە بەشداربووەکان لە پلانەکدا بۆ رۆژانی جەژن و رۆژێک بەر لە جەژن دەستنیشانکراوە.

باسی لەوەش کرد دوای کردنەوەی رێگەی نێوان هەولێر - کەرکووک پێشبینی هاتنی میوان و گەشتیارێکی زۆر بۆ شاری هەولێر دەکەین، بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەکی تایبەت لە دەزگا خزمەتگوزارییەکانی ناو شاری هەولێر بە فەرمان سەرپەرشتی بەڕێز پارێزگاری هەولێر دامەزراوە، لیژنەکە هەموو ئامادەکارییەکی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان لە رۆژانی جەژن.

جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێریش وتی لە ماوەی رابردوودا بە هاوکاری لەگەڵ هێزەکانی ئاسایش توانیویانە ٦٤ تاوانبار لەسەر تاوانی جۆراوجۆر دەستگیر بکەن و دەستبەسەر ١٤٥ ئۆتۆمبێل و ٢٩ چەکی جۆراوجۆردا بگرن.




پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە