سائیرون بون بە ئۆپۆزسیۆن هەڵدەبژیرێت
AM:11:33---19-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 1017 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەربە هاوپەیامنی سائیرون ڕایگەیاند هاوپەیمانێتی سائیرون بژاردەی بون بە ئۆپۆزسیۆن بە باشتر دەزانێت وەک لەبەشداریکردنیان لە حکومەتێکی پشک پشکێنەدا.

حەسەن جوحەیشی ئەمڕۆ ١٩/٩/٢٠١٨ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هۆسدای دەدەین لەو هەڵمەتە میدیاییەی کە هەوڵدەدات بۆ پەکخستنی پرۆسەی چاکسازی، و دەڵێ سەرجەم ئەو کاندیدانەی لەمیدیاکانەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران باس دەکرێت دورن لەڕاستەیەوە.

هەروەها دەڵێ هاوپەیامنی سائیرون بەشداری لەحکومەتێکدا ناکات کە لەسەر بنەمای پشک پشکێنە و دابەشکردنی پۆستەکان دروست بکرێت بە ڕێککەوتنی سیاسی.

ئاماژەی بەوەشداوە بۆ هاوپەیمانێتیەکەیان بژاردەی ئۆپۆزسیۆن بون باشترە وەک لەبەشداریکردن لەحکومەتێکدا کە پشک پشکێنە بێت و خزمەتی خەڵک نەکات.

دەشڵێ خەڵک چاوەڕێی هاوپەیمانی سائیرونە بۆ دیاریکردنی کەسێکی سەربەخۆ بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کە بە ئازادی لەسەر بنەمای چاکسازی و خزمەتکردنی خەڵک وەزیرەکانی کابینەکەی دیاریبکات نەک بە پشک پشکێنە و دابەشکردنی پۆستەکان.




چەکدارانی داعش لەشەرگات هێرشێکیان ئەنجامدا
کوەیت ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عیراق تەرخان دەکات
حەیدەر عەبادی:خواستم هەیە بگەڕێمەوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت
فالح فه‌یاز: زانیاریمان له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی هه‌یه‌
مامۆستایان ئەمڕۆ مانگرتن دەستپێدەکەن
کەرکوک:داعش هێرشێکی بەسەر حەشدی شەعبی ئەنجامدا
عادل عەبدولمەهدی:دوای دەرچونی ڕێنماییەکان بوجەی هەرێم خەرج دەکرێت
وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە بەغدا
خانەقین:چەکدارێکی داعش کوژرا
یاسای بودجە لەڕۆژنامەی وەقایعی عێراق بڵاوکرایەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە