قوباد تاڵەبانی لەسەر گرتە ڤیدیۆیی هێرش کردنە سەر گەنجەکە هاتە دەنگ
AM:09:46---22-09-2018
ئه‌م بابه‌ته 1044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و هاوکات کە ئێستا سەرۆکی لیستی یەکێتیشە بۆ هەڵبژاردنەکان لەسە ر ئەو گرتە ڤیدیۆییەی کە گەنجێک لەلایەن چەکدارێکەوە هێرشی دەکرێتە سەر هاتە دەنگ و ڕایگەیاند ئەو گرتە ڤیدیۆییە هیچ گۆشەو دەرفەتێكی بۆ موزایەدەی سیاسی‌و میدیایی تێدا نییە.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامیکدا لەوبارەیەوە کە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیس بوک بڵاوکردۆتەوە رایگەیاندوە گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوه‌ كه‌ تێیدا پیشه‌وه‌رێك له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه‌ تووشی ئه‌شكه‌نجه‌و سووكایه‌تی ده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ھه‌مومانی وه‌ك یه‌ك نیگه‌ران و توڕه‌ كردووه‌.

دەشڵێ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵییه‌ داموده‌زگا ئه‌منی و یاساییه‌كان له‌ رۆژی ١٣ی ئه‌یلوله‌وه‌ ئه‌ركی خۆیان به‌جێھێناوه‌ و ھێرشبه‌ریان خستۆته‌ ژێر رێككاری یاسایی و له‌ دوا ھه‌نگاویشدا سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێھه‌ڵچونه‌وه‌ی سلێمانی جه‌خت له‌گرتنه‌به‌ری ھه‌موو رێكاره‌ یاساییه‌كان به‌رانبه‌ر كه‌سی ھێرشبه‌ر ده‌كاته‌وه‌.

نوسیویەتی ئەو كەیسە بەهی خۆمان دەزانین‌و لە هەنگاو بەهەنگاوی رێوشوێنە یاساییەكاندا چاودێری جێبەجێكردنی فەرمانی یاسا دەبین، ئەمەش واتای راستەقینەی ئارامی‌و دابینكردنی ئاسایشە كە لەهەموو كەیسەكاندا یاسا سەروەرو بڕیادەر بێت‌و هیچ سەرپێچیكارێك بەبێ لێپێچینەوەو سزا دەرباز نەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات کە ئەم كەیسە رێوشوێنی تێدا گیراوەتەبەر هیچ گۆشەو دەرفەتێكی بۆ موزایەدەی سیاسی‌و میدیایی تێدا نییەو كەرامەتی مرۆڤ زۆر لەوە شكۆدارترە بكرێتە بابەتی كەرەستەیەك بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، بە دڵنیاییەوە ئەگەر لەكەیسەكانی هاوشێوەی پێشودا لە هەموو جێگایەك وەك ئەم كەیسە رێوشوێنی یاسایی خێرا بگیرایەتەبەر، چیتر خەڵكیتر هێندە بێباكانە رێگەی سنوربەزاندنیان بەخۆیان نەدەدا.




پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە