ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گٶڕان ڕایگەیاند بەهیچ جۆرێك رێگا نادرێت ئەو تەزویرەی لە هەڵبژاردنی رابردودا دەرهەق بە گۆڕان كرا دووبارە ببێتەوە، دەشڵێت، بەهیچ جۆرێك دەستدرێژی قبوڵناكەین.
لەکۆبونەوەی
لەگەڵ بەشێک لەهەڵسوڕاوانی مەکۆی سلێمانی بزوتنەوەی گٶران عەومەری سەید عەلی
ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەکە ڕایگەیاند ئومێدمان
وایە لەم هەڵبژادنەدا ئەو تەزویرە دووبارە نەبێتەوە كە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق لە دژی گۆڕان كرا و تۆڵەی رابردو بكەینەوە، و دەڵێ
بەهیچ جۆرێک دەستدرێژی قبوڵ ناکەین.
ئاماژەی
بەوەشكرد، چوونی هاوڵاتیان بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان لە ساختەكاری رزگارمان
دەكات، پێویستە هانی هاوڵاتیان بدرێت بەشداربن لە پڕۆسەی دەنگدان.
وتیشی، بزوتنەوەكەمان
خوازیارە پرۆسەی هەڵبژاردن بەبێ توندوتیژی بڕوات بەڕێوە، گۆڕان بەدوای
توندوتیژیدا ناگەڕێت، بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە لە چاوسوركردنەوەش بترسین و رێگا
نادەین دەستدرێژی بكرێتە سەر خەڵكی و هەتا بتوانین پرۆسەكە بە ئارامی بەڕێوە
دەبەین.