یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ و په‌یمانگەكان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران خێمه‌یان هه‌ڵدا
PM:03:49---15-10-2018
ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌رچووانی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌می زانكۆ و په‌یمانگەكان گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا و داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، بۆ به‌رده‌وامی گردبوونه‌وه‌كه‌شیان خێمه‌یان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌شاری هه‌ولێر هه‌ڵدا.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2018، خوێندكاره‌ یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان لە به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوایان لە حکومەتی هەرێم کرد بڕیاری دامەزراندنیان به‌ زووترین كات بۆ ده‌ربكات. 

ئه‌و خوێندكارانه‌ دەرچووی ساڵه‌كانی 2015-2016ن، قاره‌مان سه‌ركه‌وت كه‌ یه‌كێك بوو له‌ به‌شداربووانی گردبوونه‌وه‌كه‌ بۆ دواڕۆژ وتی: "پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی نووسراوی تایبەتی ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کردوە بۆ دامه‌رزاندنی ئێمه‌، بەڵام تائێستا سه‌رۆكایه‌تی ئەنجومەنی وه‌زیران وه‌ڵامی نه‌داونه‌ته‌وه‌". 

ئه‌و خوێندكاره‌ داواشیكرد: پێویسته‌ حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك دامه‌زراندنی یه‌كه‌مه‌كانی ساڵانی پێشوو ئه‌وانیش دابمه‌زرێنێت، گه‌رنا تا دڵنیایی له‌ حكومه‌ت وه‌رنه‌گرن به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران چۆڵناكه‌ن و به‌رده‌وام ده‌بن له‌ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و خێمه‌ له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ڵده‌ده‌ن.



ئەمڕۆ یەکێتی کۆبونەوەی فراوانی حیزبەکەی ئەنجام دەدات
لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە بەرپرسانی یەکێتی قەدەغە دەکرێت
بەرپرسێکی یەکێتی:ئێمە و پارتی مەحکومین بەوەی ڕێکبکەوین
بەرپرسێکی ئەمنی پارتی لەکەرکوک دەستگیرکرا
پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق هۆشدار دەداتە دانیشتوانی ناحیەکە
هەولێکی مەسعود بارزانی شکستی هێنا
یەکێتی جەعفەر شێخ مستەفا دەستکراوە دەکات
یەکێتی پەیامێکی توند ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆران دەکات
کاندیدێکی پارتی بوبە سەرۆکی پەرلەمان

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە