گۆڕان: ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكەین
PM:01:02---18-11-2018
ئه‌م بابه‌ته 978 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ئەندامێكی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت حزبەكەی چۆك بۆ مەرجەكانی پارتی دانادات و سوورە لەسەر بەرنامەی خۆی و هەرگیز بە دڵی پارتی كار ناكات.

هێمن شێخانی، ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆران بە ڕۆژنامەی (ژیان)ی وتووە"بزووتنەوەی گۆڕان هەرگیز چۆكی دانەداوە بۆ هیچ لایەنێك، بۆیە ئێستاش بۆ پارتی چۆك دانادات‌و گفتوگۆیان لەگەڵ دەكەین بەڵام مەرج نییە بە هەموو مەرجەكانیان رازی بین". 

شێخانی ئاماژەی بەوەشكرد كە گۆڕان ئەجێندای هیچ لایەنێك قبوڵ ناكات‌و بۆیە ئەگەر پارتی بیەوێت گۆڕان ئەجێندای ئەو قبوڵ بكات و بەچوونە ناو حكومەتەوە، بەدڵی پارتی كار بكات، ئەوە هەرگیز نابێت، چونكە گۆڕان بەرنامەو نەخشە رێگای تایبەت بەخۆی هەیە، پێویست ناكات پارتی‌و هیچ لایەنێكی تریش بەرنامە‌و مەرجی بۆ دابنێت.

ئەندامەكەی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رەتیكردەوە لە كابینەی پێشووی حكومەت لەبەرپرسیارێتی هەڵهاتبن‌و جەختی كردەوە "ئەوە گۆڕان نەبووە لەنیوەی رێگا كشاوەتەوە‌و خۆی لەبەرپرسیاریەتی دزیوەتەوە، بەڵكو ئەوە پارتی بوە بەزەبری هێز‌و لولەی تفەنگەكان كودەتا بەسەر شەرعیەت دەكات".




پۆلیسی سلێمانی:کەسێک بەتۆمەتی تەقەکردن لە یانەکانی شەوانە دەستگیرکراوە
خوشک و برایەکی ئۆجەلان گەشتیان لێ قەدەغە دەکرێت
وتەبێژی پارتی:لەگەڵ یەکێتی لەهەموو خاڵێکدا کۆکبوین پرسی کەرکوک نەبێت
ڕێژەی بارانبارینی ٢٤ کاتژمێری هەرێم بڵاوکرایەوە
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە
کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
ژمارەیەک لە ئاژەڵدارانی هەولێر گردبونەوە
گۆڕان هۆشداری دەداتە هەڵسوڕاوەکانی لە ئەوروپا
کۆلێژێک لە قەزای شارەزور دەکرێتەوە
مەلا بەختیار: دەمانەوێت گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنین

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە