موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند بەهیچ شێوەیەک ڕێگە نادەین وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ حزبی بن، پێشنیاریشی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق كرد په‌له بكات له راگه‌یاندنی ته‌واوی كابینه‌كه‌ی جگه له وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ .
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٨ موقته‌دا
سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر پهیامێكیبڵاوکردەوە و ڕایگەیاند هۆكاری دواكه‌وتنی ته‌واوكردنی پێكهێنانی حكومه‌ت نیم،
به‌ڵكو هۆكاری دواكه‌وتنی پلانهكانیانم بۆیه گوێیان لێمه‌گرن.
ده‌ڵێت،له‌پێناو پاراستنی كه‌رامه‌تی عیراق و سه‌ربه‌خۆیی
و بۆ ئه‌وه‌ی عیراق ببێته خاوه‌نی بڕیاری سه‌ربه‌خۆ له‌ناوخۆ نه‌ك له ده‌ره‌وه،
به كه‌سانی حزبی بۆ وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆ رازی نابم.
هەروەها ڕایگەیاند پێشنیار بۆ سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م
په‌له بكات له خستنه‌ڕووی ته‌واوی كابینه‌كه‌ی جگه له وه‌زیرانی به‌رگری
و ناوخۆ و ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ ئه‌و فه‌رمانده مه‌زنانه بكاته‌وه كه خاكی
داگیركراوی عیراقیان له ده‌ستی داعشی تاوانكار ئازادكرد به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی
هیچ كوتله و حزب و لایه‌نێك بۆ ئه‌و دوو پۆسته، دراوسێكانمان دۆستمانن گه‌وره‌مان
نین.