بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق بۆ تەواوکردن و متمانەدان بە کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی کۆدەبێتەوە، ئەویش بە پڕکردنەوەی ئەو وەزارەتانەی کە بەبەتاڵی ماونەتەوە.
ئەمڕۆ ٤/١٢/٢٠١٨ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە
بەمەبەستی متمانەدان بەو هەشت کاندیدەی کە عادل عەبدول مەهدی بۆ پڕکردنەوەی پۆستە
وەزاریەکانی کابینەکەی دیاریکردون.
ئەو هەشت کەسەش بریتین لە : دارا نورەدین
بۆ وەزارەتی داد، فالح فەیاز بۆ وەزارەتى ناوخۆ، فەیسەڵ جەربا بۆ وەزارەتى
بەرگریی، نورى دلێمی بۆ وەزارەتى پلاندانان، عەبدول ئەمیر حەمدانى بۆ پۆستى
وەزارەتى ڕۆشنبیرى، قوسەى عەبدولوەهاب بۆ خوێندنى باڵا، سەبا تائى بۆ وەزارەتى
پەروەردە و هەنا عەمانوێلی بۆ وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران.
شایەنی باسە
هیچ وەزارەتێک بۆ یەکێتی دانەنراوە لەکاتێکدا پارتی هەردوو وەزارەتی دارایی و
ئاوەدانکردنەوەی وەرگرتوە، ئەمەش لەکاتێکدایەکە یەکێتی وەزارەتی داد بە مافی خۆی
دەزانێت.