بانكی ناوه‌ندی عێراق له راگه‌یاندراوه‌كه‌یدا ئاشكرای ده‌كات ، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه فرۆشی دراوی بیانی زیادكرد و 159.64 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووه، له‌كاتێكدا دوێنێ سێشه‌ممه 157.19 ملیۆن دۆلاری فرۆشتوه، به‌وه‌ش 2.45 ملیۆن دۆلاری زیادكردووه.
بانكی ناوه‌ندی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه له مه‌زادی فرۆشتنی دراوی بیانی‌دا 29 بانك و كۆمپانیایه‌كی ئاڵوگۆڕی دراو به‌شداریان كردووه و دۆلارێكیش به 1190 دینار فرۆشراوه، وه بۆ مه‌زادی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ش ، بڕی 177 ملیۆن دۆلار فرۆشراوه و 158.84 ملیۆن دۆلار به‌شێوه‌ی حه‌واڵه‌ی بانكی و 18.3 ملیۆن دۆلاریش به‌شێوه‌ی كاش فرۆشراوه.