شاندی پارتی و یەکێتی لەکۆبونەوەدان
AM:11:53---18-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 247 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی بۆ تاوتوێ کردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت لەکۆبونەوەدان.

هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی لە شاری سلێمانی لە کۆبوونەوەدان و و لە کۆبوونەوەکەدا یەکێتی کاندیدەکانی خۆی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی حکومەت دەخاتە بەردەم شاندی پارتی.

هەروەها بڕیارە سبەێنێ شاندی پارتی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆراندا کۆدەبنەوە وپێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی تاوتوێ دەکەن.

شاندەکەی پارتی پێکهاتون لە فرسەت سۆفی و ئازاد بەرواری و هێمن هەورامی و محمود محەمەد و جەعفەر ئیمنکی شاندی یەکێتیش پێکهاتووە لە حاکو قادر و شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و بافیل تاڵەبانی و ئاسۆ ڕەفعەت و سەعدی ئەحمەد پیرە.




سلێمانی: خۆبەخشانی تەندروستی گردبونەوە
پۆلیسی هەولێر دەستگیركرنی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند
ژووری بازرگانی سلێمانی ڕونكردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
گرێبەستی هاوسەرگیری ئەلیكترۆنی كوردستان دەگرێتەوە
لەعەفرین تەقینەوەیەک ڕویدا
حکومەتی عێراق پابەند دەکرێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
سلێمانی:سێ کەس بەتاوانی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سزا دران
هۆشیار زێباری: لەگەڵ گۆڕان کۆبونەوەیەکی باشمان کرد
شه‌ش فراكسیۆنی كوردستانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن
جەبار یاوەر: هێزی ئەمریکا نەهاتۆتە هەرێمی کوردستان

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە