پارتی و یەکێتی ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە
PM:02:38---18-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 605 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
کۆبونەوەی ئەمڕۆی شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆتاییهات و لەڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا جەختاین لەبەردەوامی گفتوگۆکان کردەوە بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم.

لەڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا شاندی پارتی و یەکێتی ڕایانگەیاند ، ئەمڕۆ لە یەكەم كۆبوونەوەی گفتوگۆكردن لەسەر قۆناغی پاش هەڵبژاردن‌و بابەتە گرنگەكانی پەیوەست بە دۆخی هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكە ئەنجام درا،و هەردوولا جەختیان لە بەردەوامی كۆبونەوەكان كردەوە، و دەڵێ لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبونەوەی دیكە ئەنجام دەدەن.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە:

ئەمرۆ ( 18/12/2018) وەفدی دانوستانكاری یەكێتی‌و پارتی لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی، یەكەم كۆبوونەوەی گفتوگۆكردن لەسەر قۆناغی پاش هەڵبژاردن‌و بابەتە گرنگەكانی پەیوەست بە دۆخی هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكە ئەنجام درا.

كەش‌و هەوای گفتوگۆكان ڕاشكاوانە، بەرپرسیارانە‌و دۆستانە بوون، تێدا بیرو بۆچوونی هەردوولا حزب ئالوگۆركرا، لەسەر پرۆسەی گفتوگۆ و هەرچی زیاتر هەماهەنگی بۆ بەهێزتركردنی دامەزراوە دەستوریی‌و یاسایی‌و ئیدارییەكانی هەرێمی كوردستان‌و خزمەتی زیاتری گەلی كوردستان‌و هەنگاونانی جددی بۆ كاری پێكەوەیی.

هەردوولا جەختیان لەبەردەوامی كۆبونەوەكان كردەوە، لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆبونەوەی دیكە ئەنجام دەدرێ‌



نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌
سلێمانی: خۆبەخشانی تەندروستی گردبونەوە
پۆلیسی هەولێر دەستگیركرنی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند
ژووری بازرگانی سلێمانی ڕونكردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
گرێبەستی هاوسەرگیری ئەلیكترۆنی كوردستان دەگرێتەوە
لەعەفرین تەقینەوەیەک ڕویدا
حکومەتی عێراق پابەند دەکرێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
سلێمانی:سێ کەس بەتاوانی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سزا دران
هۆشیار زێباری: لەگەڵ گۆڕان کۆبونەوەیەکی باشمان کرد
شه‌ش فراكسیۆنی كوردستانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە