خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی زیاتر لە چوار هەزار ئیمزایان دایە سەرۆکایەتی زانکۆ
PM:03:41---18-12-2018
ئه‌م بابه‌ته 507 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
خوێندکارانی ناڕازیی زانکۆی سلێمانی دوای کۆکردنەوەی چوار هەزار و ٧٠٠ ئیمزا بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان ،ئەمڕۆ ئیمزاکانیان دایە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی.

ئەمڕۆ ١٨/١٢/٢٠١٨ گمۆ محەمەد، نوێنەری خوێندکارانی ناڕازیی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند خوێندکاران داوا دەکەن سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی کاربکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەى خوێندکارانی بەشە ناوخۆیەکان و دابینکردنی دەرماڵە بۆ خوێندکاران و دەرهێنانی دەستی حزب لە کاروباری زانکۆ و نەهێشتنی هەڕەشە و چاوسورکردنەوە لە خوێندکاران.

هاوکات ئاراس زەینەڵ بەرپرسی بەشی کاروباری خوێندکاران لە زانکۆی سلێمانی ئاماژەى بەوەکرد کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنی داواکاری خوێندکاران بە وتەى ئەو بەرپرسەش ٨٠%ى کێشەی خوێندکارانی بەشە ناوخۆیەکانیان چارەسەرکردوە.

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی دە ڕۆژە خوێندکارانی ناڕازی زانکۆی سلێمانی کەمپینێکیان ڕاگەیاند بۆ کۆکردنەوەی واژۆ بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان.




کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌
سلێمانی: خۆبەخشانی تەندروستی گردبونەوە
پۆلیسی هەولێر دەستگیركرنی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند
ژووری بازرگانی سلێمانی ڕونكردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
گرێبەستی هاوسەرگیری ئەلیكترۆنی كوردستان دەگرێتەوە
لەعەفرین تەقینەوەیەک ڕویدا
حکومەتی عێراق پابەند دەکرێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
سلێمانی:سێ کەس بەتاوانی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سزا دران

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە