ترەمپ: کورد تۆزێ نەوتیان هەیە دەیفرۆشن بە ئێران ئەوە جێگەی خۆشحاڵی نیە
AM:10:26---03-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 613 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، تورکیا کوردیان خۆسناوێ بەڵام هەندێک خۆشیان دەوێن ،ئەوان شەڕ بەباشی دەکەن ،وتیشی کورد تۆزێ نەوتیان هەیە ئەیفرۆشن بە ئێران.

دۆناڵد ترەمپ لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەیداڕایگەیاند ، ئێستا كورد، تورکیا حەزیان پێناكات، هه‌ندێكیش خۆشیاندەوێن، منیش حەزم لەو راستییە نییە کە ئەوان تۆزێک نەوتیان هەیە دەیفرۆشن بە ئێران، ئێمە داوامان لێکردوون نەیفرۆشن بە ئێران.،بەڵام کورد نەوت دەفرۆشن بە ئێران، ئه‌مه‌ شتێك نییه‌ ببێته‌ جێگه‌ی جۆش و خرۆشی ئێمه‌، من هه‌رگیز به‌وه‌ خۆشحاڵ نیم.

وتیشی ئەوان شەڕ باش دەکەن کاتێک ئێمە شانبەشانیان شەڕ دەکەین، کاتێک ٣٠ فڕۆکەی ئێف 18 لە پێشیانەوە دەنێرین زۆر باشتر شەڕ دەکەن لەو کاتەی کە ناینێرین. لەگەڵ ئەوەشدا دەمانەوێ کورد بپارێزین بەڵام نامەوێ بۆ هەمیشە لە سووریا بمێنینەوە.

ترەمپ لە وتەکانیدا بەرگری لە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا کرد، بەڵام جەختیکردەوە، دەیانەوێ کورد بپارێزن.




فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە