ماکرۆن بۆ پۆتن دەبێ کوردانی سوریا پارێزراوبن
AM:10:44---03-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 618 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئیمانوئێڵ ماکرۆن لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ فیلادمێر پۆتن ڕایگەیاندوە ، دەبێت کوردەکانی سوریا کە دژی جیهادیەکان دەجەنگن پارێزراو دەبن.

كۆشكی ئیلێزیە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا بارودۆخی سوریایان تاووتوێ‌ كردووە و داواشی لە پوتن كردووە لە دواپێشهاتەكانی ئەو وڵاتەدا هێزە كوردییەكان پشتگوێ‌ نەخرێن و پارێزراو بن.

ڕاشیگەیاندوە ، ماكرۆن نیگەرانی خۆی بۆ پوتن دەربڕیوە سەبارەت بە چارەنووسی هێزە كوردییەكانی رۆژئاوای كوردستان لەبەرامبەر هەڕەشەكانی توركیا لە دوای بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریادا.

ئەوەشی خستوه‌تەڕوو كە، سەرۆكی فەڕەنسا جەختیكردوه‌تەوە لە بەردەوامبوونی جەنگ دژی تیرۆریستان و جیهادییەكان لە سوریا و وتووشیەتی ،ئەو جەنگە هێشتا كۆتایی نەهاتووە، بۆیە پێویستە هێزە هاوپەیمانەكانیان بە تایبەتی كوردەكان بپارێزرێن و پشتیان تێنەكرێت، چونكە لە شەڕی دژی تیرۆریستاندا كەمتەرخەم نەبوون و جێ دەستیان دیارە.




فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە