هاوپەیمانی نەسر دەنگۆی جێهێشتنی عێراق لەلایەن عەبادیەوە ڕەتدەکاتەوە
AM:09:23---05-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 335 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
هاوپەیمانی نەسر هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لەوە دەکەنحەیدەر عەبادی عێراقی بەجێهێشتوە،و دەڵێ عەبادی بەردەوام دەبێت لەسەر پرۆژەی هاوپەیمانی نەسر، وەك پرۆژەیەكی نیشتمانی عیراقی.

لەڕونکردنەوەیەکدا کە هاوپەیمانی نەسر بڵآویکدۆتەوە رایگەیاندوە ، هەموو ئەو هەواڵانەی لە میدیاكانەوە بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە رۆیشتن و جێهێشتنی عیراق لەلایەن حەیدەر عەبادیەوە، دوورن لە راستییەوە”ئەو دەنگۆیانەشی بە "پڕوپاگەندە و خزمەتكردن بە ئەجێندانی بیانی و بەشێك لە كێبڕكێی سیاسی نابەرپرسانە ناودەبات.

لەڕونکردەنەوەکەدا هاتوە ، ئەم پڕوپاگەندەیەش وەك پڕوپاگەندەكانی پێشووە كە دەوترا دەستی بەسەر ژمارەیەك لە خانووبەرەكانی دەوڵەتدا گرتووە، چونكە هەموان دەزانن عەبادی لەماوەی حوكمڕانیدا بەهیچ شێوەیەك دەستدرێژی نەكردۆتەوە سەر سامانی دەوڵەت و بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی بەكاری نەهێناوە، لەكاتی بەرپرسیارێتی و دەرچوونی لە بەرپرسیارێتی، لە هەمان جێگەدا نیشتەجێیە.

دەشڵێ ، ئەركی سیاسیەکان خزمەتكردنە بە گەل و نیشتمان، و ئارامگرتنە لەسەر بەجێگەیاندنی ئەو ئەركانەی دەكەوێتە ئەستۆیان، تا ئەو كاتەی جێبەجێی دەكەن.

ئەمە لەکاتێکدایە لەبەشێک میدیاکانی عێراقدا دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کە حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر عێراقی بەجێهێشتوە.




پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە