نەتەوەیەکگرتوەکان: لێکۆڵینەوە لە کوژرانی خاشقچی بێلایەنانە نیە
AM:11:43---05-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 387 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوەیەکگرتوەکان ڕایگەیاند، پرۆسەی بەدواداچون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوژرانی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنوسی سعودی بێلایەنانە نیە و وەک پیویست بەڕێوەناچێت.

راڤینا شەمدەسانى، وتەبێژى نوسینگەى مافى مرۆڤى نەتەوە یەکگرتووەکان لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان داوای کرد لێکۆلێنەوەکان لە دۆسیەی جەمال خاشقچی بەشێوەیەکی بێلایەنانە و بە بەشداری نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەبچێت.

دەسڵێ، هەر لە سەرەتاى دۆسیەکەوە فشارمان دەکرد لە پێناو دادپەروەرى، داواشمان کردووە لێکۆڵینەوەکان بە بەشدارى نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنجامبدرێت و بێلایەن و سەربەخۆبێت، ئێمە ئاگادارى ئەو دادگاییەین کە لە سعودیە بەڕێوەدەچێت، بەڵام ئەوە بە تەنیا بەس نیە.

سەبارەت بەبڕیاری لەسێدارەدان بۆ پێنج کەس کە دەستیان لە کوستنی خاشقچیدا هەبوە وتى، نوسینگەى نەتەوە یەکگرتووەکان هەمیشە سزاى لە سێدارەدانى ڕەتکردووەتەوە



فڕۆکەکانی ئیسرائیل بۆردومانی سوریا دەکەن
ئەندامێکی ئەنجومەنی پیران: پێویستە نیگەرانیەکانی تورکیا سەبارەت بە یەپەگە چارەسەر بکرێت
سوپای پاسداران: هێزەکانی ئێران لە سوریا دەمێنێتەوە
هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا مەشقی هاوبەش ئەنجام دەدەن
مالیزیا هەوڵێكی بە قاچاخبردنی كۆچبەران پوچەڵ دەكاتەوە
تورکیا ئۆپەراسیۆنەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕادەگرێت
تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
حەسەن ڕۆحانی سەردانی عێراق دەکات
تورکیا وەڵامی هەڕەشەکانی ترەمپ دەداتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی عێراق و هەرێم دەکات

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە