وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە بەغدا
PM:12:28---09-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 503 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بەسەردانێک گەیشتە بەغدا ی پایتەختی عێراق،و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە پێشوازی لێکرا.

لەڕاگەیەنراوێکدا کە نوسینگەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان بڵاویکردەوە هاتوە، ئەمڕۆ چوار شەممە ٩/١/٢٠١٩ مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.

ڕاشیگەیاندوە ، سەرۆکی پەرلەمان و لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازییان لە مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرد.

شایەنی باسە وا بریارە پۆمپیۆ لەسەردانەکەیدا لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی عێراق کۆببێتەوە،و ئەمەش یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکایە بۆ عێراق لەدوای دەستبەکاربونیەوە لەو پۆستەدا.




هەوڵی قەدەغەکردنی هێزەکانی ئەمریکا دەدرێت لە عێراق
پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاسای بوجە دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: تاوتوێ کردنی بوجە لە کارنامەی سبەینێدایە
لەناو پەرلەمانی عێراقدا وەرگێڕی زمانی کوردی دادەنرێت
کەرکوک: شانەیەکی نوستوی داعش دەستگیر کرا
هیومان ڕایتس وۆچ: هێزە عێراقیەکان بەخراپی مامەڵە لەگەڵ سوننەکان دەکەن
شای ئوردن گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
وەزیری دەرەوەی ئیران گەیشتە بەغدا
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە