بەرەی تورکمانی:هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەکەرکوک هەوڵێکە بۆ خولقاندنی کێشەی نوێ
PM:12:38---09-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 997 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەرەی تورکمانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەلایەن یەکێتیەوە لەکەرکوک ئاشکراکرد،و رایگەیاند هەوڵێکە بۆ خوڵقاندنی کێشەی نوێ لە نێوان پێکهاتەکانی شارەکە.

لە راگەیەنراوێکدا کە بەرەی تورکمانی لەبارەی هەڵکردنی ئاڵای کوردستانەوە لەسەر بارەگاکانی یەکێتی بڵاویکردەوە ، رایگەیاندوە ، سەپاندنی سیاسەتی ئەمری واقع لە كەركوك، پێچەوانەی یاسا و بڕیارەكانی دادگایە لە بارەی هەڵكردنی ئاڵای هەرێم.

دەشڵێ ، هەوڵێكە بۆ ورووژاندن و خولقاندنی كێشەی نوێ لە نێوان پێكھاتەكانی شارەكە، هێنانی هێزی ئەمنی لەم هەلومەرجە هەستیارەدا، هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەناودەبات.

هەروەها داوا لە هەمووان دەكات دووربكەونەوە لە سیاسەتی خوڵقاندنی قەیران و پێویستە لەسەر فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان رێگە بەو كەس و لایەنانە نەدات كە بە ویستی خۆیان دەگەڕین و هەوڵدەدەن كێشە لە كەركوك بخوڵقێنن.

ئاماژە بەوەشدەکات، داوا لە سەرۆكوەزیران و لایەنە سیاسییەكان دەكەین وەك گرێبەستی سیاسی بە ئامانجی تەواوكردنی كابینەی حكومەتی فیدڕاڵ، یاری بە كەركوك نەكەن لەسەر حیسابی دانیشتوانی شارەكە، هەروەها ئەوەی وا دەكات زیاتر ئاسایشی عێراق بەرقەرار بێت، ئاسایشی كەركوكە.




نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌
سلێمانی: خۆبەخشانی تەندروستی گردبونەوە
پۆلیسی هەولێر دەستگیركرنی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند
ژووری بازرگانی سلێمانی ڕونكردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
گرێبەستی هاوسەرگیری ئەلیكترۆنی كوردستان دەگرێتەوە
لەعەفرین تەقینەوەیەک ڕویدا
حکومەتی عێراق پابەند دەکرێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
سلێمانی:سێ کەس بەتاوانی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سزا دران
هۆشیار زێباری: لەگەڵ گۆڕان کۆبونەوەیەکی باشمان کرد
شه‌ش فراكسیۆنی كوردستانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە