پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان دابەشدەکرێت
AM:11:43---10-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 183 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەرێوەبەری لقی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، دەستیانکردووە بەدابەشکردنی پاداشتی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا ئەنجامدرا.

عەلی قادر بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پارەی پاداشتی كارمەندانی سەر سندووقەكان لە چەند بانكێك دابەش دەكرێت و بڕەكەی 3 ملیار دینارە.

. وتیشی، ئەو وێستگانەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیان هەڵوەشاوەتەوە، پاداشت بۆ كارمەندەكانیان خەرج ناكرێت.

سەبارەت بە بڕی پاداشتەکە ڕایگەیاند ، بڕی ٢٠٠ هەزار دینار بۆ كارمەندان و ٢٥٠ هەزار دینار بۆ بەڕێوەبەری وێستگەكان خەرج دەكرێت كە ٥٩١ بنكە لە هەولێر هەبوون لە سنووری ٣٠٨٨ وێستگەدا بوون.

هەروەها داوایكرد ،لە ماوەی ١٥ رۆژدا لە ١٣ تاكو كۆتایی ئەم مانگە كارمەندان سەردانی چەند بانكەكان بكەن بۆ وەرگرتنی پاداشتەكانیان، پێویستیشە كارمەندەكان خۆیان بچن، یان كەسێكی دیكە كە بریكارنامەی یاسایی پێ بێت، دەتوانێت پاداشت بۆ كەسێكی دیكە وەربگرێت.




نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌
سلێمانی: خۆبەخشانی تەندروستی گردبونەوە
پۆلیسی هەولێر دەستگیركرنی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند
ژووری بازرگانی سلێمانی ڕونكردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
گرێبەستی هاوسەرگیری ئەلیكترۆنی كوردستان دەگرێتەوە
لەعەفرین تەقینەوەیەک ڕویدا
حکومەتی عێراق پابەند دەکرێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
سلێمانی:سێ کەس بەتاوانی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سزا دران
هۆشیار زێباری: لەگەڵ گۆڕان کۆبونەوەیەکی باشمان کرد
شه‌ش فراكسیۆنی كوردستانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە