ساڵح موسلیم: هیچ هێزێکی ئەمریکا لەسوریا نەکشاوەتەوە
PM:02:29---10-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 408 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندیەکانی کەجەکە ڕایگەیاند، ئێستا هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا نەکشاونەتەوە و هەموو ئە هێزانەی لە سوریا جێگیرکراون لە شوێنەکانی خۆیانن، و دەڵێ کوردەکان هەر لەسەرەتاوە پشتیان بەهێزی خۆیان بەستوە.

ساڵح موسلیم، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەده‌)لەلێدوانێکدا بە دەنگی ئەمەریکای راگەیاندووە، كورده‌كانی رۆژئاوای کوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ پشتیان به‌هێزی خۆیان به‌ستووه‌ بێئه‌وه‌ی پشت به‌ هێزێكی بیانی ببه‌ستن، تا كاتی هاتنی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان ئه‌وان به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هاوكاریان كردین، به‌ڵام ئێمه‌ كاری خۆمان ده‌كه‌ین پشت به‌هێزی خۆمان ده‌به‌ستین.

وتویەتی، كاریگه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مەریكا له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌ك ده‌بێت به‌ كورد و هه‌رێمه‌كه‌شه‌وه‌ به‌گشتی، هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ توركیا ده‌یویست شه‌ڕی ناوخۆی سوریا ته‌شه‌نه‌ بسه‌نێت تا داگیری بكات، وه‌ توركیا نایه‌وێت هێزی ئه‌مریكی له‌هه‌رێمه‌كه‌ بێت تا گرژییه‌كان زیاتر بن.

راشیگەیاند،له‌ عه‌فرین ئه‌زمونمان هه‌یه‌، كاتێك توركیا هاته‌ شاره‌كه‌ جگه‌ له‌ڕێگه‌گرتن له‌ ئاڵا و زمان، هاوكات زمانی توركی و په‌روه‌رده‌ی توركی هێنایه‌ عه‌فرین، توركیا به‌ ئومێدی داگیركردنی سوریا و خۆ فه‌رزكردنه‌، جگه‌له‌وه‌ی به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش كورد قبوڵ ناكات.

ئاماژەی بەوەشکرد ، تا ئێستا بۆ ئێمه‌ روون نیه‌ ئه‌و ڕێكکه‌وتنه‌ ئه‌گه‌ر كراوه‌ له‌ نێوان ئه‌مریكا و توركیا چۆنه‌؟، ئه‌وه‌ به‌په‌له‌ ناكرێت به‌ پلان ده‌كرێت، به‌ڵام توركیا بۆ هه‌موو كورد له‌هه‌رشوێنێك یه‌ك تڕوانینی هه‌یه‌ له‌هه‌ر شوێنێك كورد هه‌بێت توركیا دژایه‌تی ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ بابه‌تی پاراستنی كورده‌كان له‌ ئه‌ستۆی هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌، قبوڵ ناكرێت هیچ هێزێكی دیکە بێته‌ ناوچه‌كه‌وە.




سلێمانی: سێ كەس بەتۆمەتی تەقەكردن لە پزیشكێك دەستگیركران
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌
سلێمانی: خۆبەخشانی تەندروستی گردبونەوە
پۆلیسی هەولێر دەستگیركرنی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند
ژووری بازرگانی سلێمانی ڕونكردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
گرێبەستی هاوسەرگیری ئەلیكترۆنی كوردستان دەگرێتەوە
لەعەفرین تەقینەوەیەک ڕویدا
حکومەتی عێراق پابەند دەکرێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە