ئاسایشی قەڵادزێ هێرش دەکاتە سەر مەراسیمێکی پەکەکە
PM:04:05---10-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 1566 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
هێزەکانی ئاسایشی شارۆچکەی قەڵادزێ لەمیانی بەڕێوەچونی مەراسیمی "ساڵیادی شەهیدانی پاریس" و دوو چالاکوانی بەشداری مەراسیمەکەشیان دەستگیرکرد.

ماڵپه‌ری رۆژ نیوزی نزیك له‌ پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان په‌كه‌كه‌ بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ،كاتژمێر ٢.٠٠پاش نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هاوڵاتیانی شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ-ی سه‌ر به‌ ئیداره‌ی راپه‌ڕین له‌ باخی گشتیی شارۆچكه‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی یادكردنه‌وه‌ی "شه‌هیدانی پاریس" ساكینه‌ جانسز و هاوڕێكانی‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشه‌وه‌ هێرشیان كرایه‌ سه‌ر.

دەڵێ، هێزه‌كانی ئاسایش په‌لاماری ئاماده‌بووانی مه‌راسیمه‌كه‌یان دا و دوو چالاكوانیان ده‌ستگیر كردووه‌.

شایەنی باسە ، رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ كافێ كتێبی غه‌زه‌لنوس و رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ش سینه‌ما سالم له‌لایه‌ن ئاسایشی‌ سلێمانییه‌وه‌ له‌سه‌ر نمایشكردنی‌ فیلمێك ده‌رباره‌ی‌ ساكینه‌ جانسز و هاوڕێكانی‌ كه‌ له‌ پاریس تیرۆر كران، داخران.




کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌
سلێمانی: خۆبەخشانی تەندروستی گردبونەوە
پۆلیسی هەولێر دەستگیركرنی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند
ژووری بازرگانی سلێمانی ڕونكردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
گرێبەستی هاوسەرگیری ئەلیكترۆنی كوردستان دەگرێتەوە
لەعەفرین تەقینەوەیەک ڕویدا
حکومەتی عێراق پابەند دەکرێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
سلێمانی:سێ کەس بەتاوانی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سزا دران

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە