بەرپرسێکی گۆڕان:گەورەترین گرفتی ئێمە نەبونی دەستورە لەهەرێم
PM:03:15---12-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
کاردۆ محەمەد ڕایگەیاند ، ئۆپۆزسین بون مانای ئەوەنیە لایانێک خزمەت دەکات ،و وتی گەورەترین کێشەی ئێمە نەبونی دەستورێکی تایبەتە بە هەرێمی کوردستان .

كاردۆ محەمەد پەرلەمانتاری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لەدیبەیتێكی تایبەت بە رۆڵی حزب و لایەنەكان لەقۆناغی ئێستادا رایگەیاند، سەرچاوەی زۆربەی كێشەكان نەبوونی دەستورە لەهەرێم.

وتیشی ، بەداخەوە زۆركات ئۆپۆزسیۆن بوون لەكوردستان بەپیرۆز دەكرێت لەكاتێكدا مەرج نییە هەر هێزێك ئۆپۆزسیۆن بێت خزمەتی میللەتی كردبێت یان هەموو دەسەڵاتێكیش نەفرەت لێكراو بێت.

ڕاشیگەیاند، هیچ گەلێك نییە شۆڕش و راپەڕینی كردبێت و بیری لە گرێبەستێكی كۆمەڵایەتی نەكردبێتەوە كە دەستوورە، ئەركی هەموو لایەنێكی سیاسییە یەكەم جار بیر لەم گرێبەستە بكاتەوە بۆ ئەوەی بنچینە نیشتیمانییەكان و چەمكە گشتی و بەرژوەندییە گشتییەكان و پاراستنی دامەزاروەكان بپارێزین لەم دیاردە ناشرینانەی كە لەرابردوو بینیمان وڵاتی ئێمەی هێناوە سەر سفر.

وتی، ئەگەر یاسا سەروەربێت و حكومەتی هاوڵاتی هەبێت خزمەت بكات و دەستور هەبێت، ئەوا پێموایە دەكرێ ئەوانە لەچوارچێوەیەك قسەی لەسەر بكەین، لەهەمانكاتدا ئەگەر ئۆپۆزسیۆنێك خزمەتی میللەت نەكات و چاودێر نەبێت بەسەر دەسەڵاتی ستەمكار، تۆ ئەو ئۆپۆزسیۆنەت بۆچییە.




کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
مووچەی یەك ساڵی خانەنشینان نەدراوە
نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا به‌هێزبوه‌ته‌وه‌
سلێمانی: خۆبەخشانی تەندروستی گردبونەوە
پۆلیسی هەولێر دەستگیركرنی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند
ژووری بازرگانی سلێمانی ڕونكردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
گرێبەستی هاوسەرگیری ئەلیكترۆنی كوردستان دەگرێتەوە
لەعەفرین تەقینەوەیەک ڕویدا
حکومەتی عێراق پابەند دەکرێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
سلێمانی:سێ کەس بەتاوانی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سزا دران

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە