پۆلیسی سلێمانی لەسەر گیانلەدەستدانی سێوان قادر ڕونکردنەوە دەدات
PM:03:58---12-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 1066 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرجەم ڕاپۆرتەکانی لێکۆڵینەوە لە کەیسی گیان لەدەستدانی سێوان قادر ئاڕاستەی دادگا کراوە،و وتی ئەو دەنگۆیانەی باس لە بێتاوانی یەکێک لەتۆمەتبارەکان دەکات دورن لەڕاستیەوە و دادگا بڕیار لەسەر ئەوە دەدات.

سەرکەوت ئەحمەد بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی کەیسی گیانلەدەستدانی سێوان قادرەوە رونکردنەوەیدا و ڕایگەیاند ، ڕاپۆرتەکان تەواو بووە و سەرجەم راپۆرت و لێکۆڵینەوەکان خراونەتە بەردەستی دادگا، و وتی، ڕاپۆرتی بەرگری شارستانی و تیمی بەڵگەی تاوان و ڕاپۆرتی پۆلیس ئاراستەی دادگا کراون و کەیسەکە هیچ پەیوەندی بە پۆلیسەوە نەماوە و دەبێت دادگا بڕیاری لەبارەوە بدات.

باسی لەوەشکرد، ئەو زانیاریانە فەرمیی نین کە باس لەوە دەکەن یەکێک لە تۆمەتبارانی کەیسەکە بێتاوان دەرچووە، پۆلیس بە هیچ شێوەیەک زانیاری لەو شێوەیەی بڵاونەکردووەتەوە و هەر زانیارییەکی فەرمی هەبێت رایدەگەیەنین.

ئەمە لەکاتێکدایە کە چەند ڕۆژێکە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە کە هاوسەری سێوان قادر کە یەکێکە لەتۆمەتبارەکان لە لێکۆڵینەوەکاندا بیتاوان دەرچوە.




پۆلیسی هەولێر دەستگیركرنی باندێكی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند
ژووری بازرگانی سلێمانی ڕونكردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
گرێبەستی هاوسەرگیری ئەلیكترۆنی كوردستان دەگرێتەوە
لەعەفرین تەقینەوەیەک ڕویدا
حکومەتی عێراق پابەند دەکرێت بە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم
سلێمانی:سێ کەس بەتاوانی بازرگانی کردن بە مادەی هۆشبەر سزا دران
هۆشیار زێباری: لەگەڵ گۆڕان کۆبونەوەیەکی باشمان کرد
شه‌ش فراكسیۆنی كوردستانی داوایه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌ن
جەبار یاوەر: هێزی ئەمریکا نەهاتۆتە هەرێمی کوردستان
یەكێتی: پێكهێنانی كابینەی حكومەتی هەرێم بەندە بە كەركوكەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە