تەنها سێ‌ منداڵ لە كەمپەكانی پەنابەرانی دوورگەی ناورۆ ماون
PM:12:17---15-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 872 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
ماڵپەری هەواڵی سیدنی مۆرنینگ هێراڵد بڵاویكردەوە لە كۆی 222 پەنابەری منداڵ و مێرمنداڵ لە كەمپەكانی دوورگەی ناورۆ ، تەنها حەوتیان لەو دوورگەیە ماون و لەو حەوتەش چواری تریان بڕیاری وەرگرتنیان لەلایەن ئەمریكاوە یەكلایی بووەتەوە. بەوەش ، تەنها سێ‌ منداڵ لەگەڵ خێزانەكانیان لەو كەمپانەدا ماونەتەوە.

بڕیاری گواستنەوەی منداڵان لە كەمپەكانی دوورگەی ناورۆ هاوكاتە لەگەڵ مانەوەی سەدان پەنابەری تر لەو دوورگەیە كە تا ئێستا چارەنوسیان یەكلایی نەبوەتەوە. 

سەرباری گواستنەوەی بەشێك لەو منداڵانە بۆ ئوسترالیا، وەزیری ناوخۆی ئوسترالیا ڕایگەیاند ئەو پەنابەرانە هەرگیز بەشێوەیەكی هەمیشەیی لە ئوسترالیا نیشتەجێ‌ ناكرێن.

پەنابەرانی كەمپەكانی دوورگەی ناورۆ و پاپانیوگینیا هەرگیز لە ئوسترالیا نیشتەجێ‌ ناكرێن چونكە پێشتر ویستویانە بە قاچاخ و بە بەلەم ڕوو لە ئوسترالیا بكەن. 

سەرچاوە : ماڵپەری هەواڵی سیدنی مۆرنینگ هێراڵد




میسر:لە تەقینەوەیەکدا شەش کەس بونە قوربانی
سەرکردەی گشتی هەسەدە:داوامان کردوە بەشێکی ‌هێزەکانی هاوپەیمانان دوای کشانەوەی ئەمریکا بمێننەوە
بیناڵی یەڵدرم دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە
ترەمپ:ڕاپۆرتەکانی دەزگای هەوڵگریم بۆ گرنگ نیە،من متمانە بەسەرۆک پۆتین دەکەم
پوتن: پێویسته‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ سوریا بچێته‌ ده‌ره‌وه‌
ترەمپ داوایەك لە وڵاتانی ئەوڕوپا دەكات
فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا:دوای کشانەوەمان لە سوریا پێویستە پستیوانیەکانمان بۆ شەڕڤانان بەردەوام بێ
لەسوچی سەرۆکانی ڕوسیا ،تورکیا و ئێران تاوتوێی دۆخی سوریا دەکەن
تورکیا:ژمارەیەک کورد بەتۆمەتی یادکردنەوەی دەستگیرکردنی ئۆجەلان دەستگیرکران
ناتانیاهۆ:ئێران هەڵە بەرامبەر ئیسرائیل بکات ئەمە دواین یادکردنەوەی شۆڕشەکەیان دەبێ

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە