هۆشیار زێباری: لەگەڵ گۆڕان کۆبونەوەیەکی باشمان کرد
PM:04:51---22-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 409 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
هۆشیار زێباری ڕایگەیاند ، لەگەڵ کۆبونەوەیەکی باشیان ئەنجامداوە ،و وتی بڕیاریانداوە دوو لیژنەی هونەری بۆ رێککەوتن لەسەر بەرنامەی داهاتوی حکومەت و پێوەرەکانی بەشداربون لە کابینەکە دروستکردوە.

لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هۆشیار زێباری ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی ڕایگەیاند ، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەگەڵ گۆڕان بە باشی بەڕێوەچوە و تەئکیدمان لەسەر ئەوە کردەوە کە کات لە بەرژەوەندی هیچ لایەکدا نییە و دەبێت پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەت.

وتیشی ، لەگەڵ برادەرانی گۆڕان دوو لیژنەی هونەریمان دروستکردبو، یەکێک بۆ رێککەوتن لەسەر بەرنامەی داهاتووی حکومەت ئەوەی دیکە بۆ پێوەرەکانی بەشداربوون، هەردو کۆبوونەوەکە بەباشی بەڕێوەچوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە ، لەسەر کێشە بنەڕەتییەکان لێکتێگیشتن هەیە، لەسەر پێوەرەکانی بەشداربوون و بەرنامەی حکومەت بە چ شێوەیەک دەبێت، ئەولەویاتی ئەو حکومەتە چ بێت، لەلایەکی دیکە بەردەوام دەبین لە دانوستاندن، چونکە هیچ بژاردەی دیکەمان نییە کە پێکەوە ئەو حکومەت دروستبکەین، بە لەبەرچاوگرتنی ئیستحقاقی هەڵبژاردن.

گەڕی دووەمی دانیشتنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی کومەتی نوێ دەستیپێکردوە ،و دوێنێش پارتی و یەکێتی کۆبونەوەیەکیان بۆ هەمان مەبەست ئەنجامدا.




ئەمڕۆ یەکێتی کۆبونەوەی فراوانی حیزبەکەی ئەنجام دەدات
لێدوان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە بەرپرسانی یەکێتی قەدەغە دەکرێت
بەرپرسێکی یەکێتی:ئێمە و پارتی مەحکومین بەوەی ڕێکبکەوین
بەرپرسێکی ئەمنی پارتی لەکەرکوک دەستگیرکرا
پێشبینیەکانی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ
بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق هۆشدار دەداتە دانیشتوانی ناحیەکە
هەولێکی مەسعود بارزانی شکستی هێنا
یەکێتی جەعفەر شێخ مستەفا دەستکراوە دەکات
یەکێتی پەیامێکی توند ئاڕاستەی بزوتنەوەی گۆران دەکات
کاندیدێکی پارتی بوبە سەرۆکی پەرلەمان

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە