ڕێبوار تاڵەبانی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەوەکالەت ڕایگەیاند ، ئەگەر بەپێی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن بێت ئەوا پۆستی پارێزگاری کەرکوک ئیستیحقاقی پارتیە.
لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا رێبوار
تاڵەبانی، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای كه‌ركوك بەوەکالەت ڕایگەیاندوە ، پۆستی
پارێزگاری كه‌ركوك مافی لیستی برایه‌تییه و ئه‌گه‌ر به‌پێی بەرکەوتەی هه‌ڵبژاردن
بێت پۆستی پارێزگار " ئیستحقاق"ی پارتی دیموكراتی كوردستانه.
دەشڵێ ، تا
بارودۆخی كه‌ركوك ئاسایی نه‌كرێته‌وه پارێزگاری كه‌ركوك دانانرێت ئه‌گه‌ر
داشبنرێت هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ئیداری نابێت، بۆیه ناكرێت پارێزگارێك دابنرێت له‌ژێر
پۆستاڵی عهسكهریدا.
ئاماژەی
بۆ ئەوەش کردوە، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن بۆ دانانی پارێزگار یان هه‌ر بابه‌تێك به‌پێی
په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجومه‌ن بێ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن ناكرێت، به‌ڵام له‌م دۆخه‌دا
ژیانم له مه‌ترسیدایه و ناتوانم بگه‌ڕێمه‌وه بۆ كه‌ركوك به‌بێ ئه‌وه‌ی لایه‌نێك
گره‌نتی پاراستنی ئاسایشم بکات.
رونیشیکردەوە،
پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك مافی لیستی برایه‌تیه ئه‌گه‌ر به‌پێی ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن
بێت پۆستی پارێزگار ئیستحقاقی پارتی دیموكراتی كوردستانه، چونكه پارتی زۆرینه‌یە
له‌و لیسته، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌پێی ئیستحقاقی سیاسی بێت ئه‌وا ڕێكکه‌وتنی ده‌وێت.
وتیشی ، بارودۆخەکە
بەگشتی ئاڵۆزە ناتوانین بە تایبەت دەستنیشانی بکەین بڵێین لایەک بووە لە دوای 16ی
ئۆکتۆبەر بارودۆخێکی نایاسایی و نادەستوری سەپاندوە بەسەر کەرکوکدا، وەک سەرۆکی
ئەنجومەن بە ئامانج هه‌ڵیان كوتایه سه‌ر ماڵم و ئۆتۆمبێلم دزرا، ئێستا ناتوانم
بگەڕێمەوە شاری کەرکوک لەگەڵ 15 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا لە دەرەوەی شاری
کەرکوکم له‌به‌ر ئه‌وه ساڵێكه كاره‌كانی ئه‌نجومه‌ن ڕاگیراون.