بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای نێوان هەولێر –دهۆک داخرا
PM:04:43---23-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 1018 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لە کۆمەڵگای چڕەى سەر بە شارۆچکەی شێخان خۆپیشاندان ئەنجامدراو بەهۆیەوە بۆ ماوەیەک ڕێگای نێوان هەولێر-دهۆک داخرا.

جوتیارانی کۆمەڵگای چڕەی سەر بەشارۆچکەی شێخان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا ،و داوایان لە حکومەت کرد کێشەکانیان بۆچارەسەر بکات.

هێزە ئەمنییەکان بە تەقە بڵاوەیان بە خۆپیساندەران کرد، بەڵام خۆپیشاندەران ڕایانگەیاند بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان تاوەکو بەڵێنى چارەسەرکردنى کێشەکانیان پێدەردێت.

جوتیاران ئاماژە بەوەش کرد، چەندین جار چوونەتە لای بەرپرسانى قەزاى شێخان بۆ چارەسەرکردنى کێشەکە، بەڵام تائێستا چارەسەریان نەکردووە.

کێشەی ئەو جوتیارانە ئەوە بووە کە وەک خۆیان باسی دەکەن کەسێک چەندین ساڵە بە سەنەدێکەوە چەندین زەوى و زار دەکاتە بەروبومى کشتوکاڵى و جوتیارانیش دەلێن، بۆیان دەرکەوتووە کە سەنەدى ئەو کەسە ساختەیە و بە پارە کراوە.




خاوه‌ن خانو و شوقه‌كانی وه‌رین سیتی داوایەک ئاڕاستەی حکومەت دەکەن
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
جەلال جەوهەر: گۆران فاكتەری چارەسەر دەبێت
هۆشیار عه‌بدوڵا: عەبادی بەشێك لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بۆ بەدەستهێنانەوەی ویلایەتی دووەم خەرج كرد
مامۆستایەكی زانكۆی سۆران لە نێجیریا كوژرا
دامەزرێنەرێکی نەوەی نوێ: نەوەی نوێ‌ بە تەواوی بووە بە دوو باڵ، باڵی شاسوار‌و باڵی رابون
سەركردەیەكی پارتی: ئێمە‌و كۆمەڵ هیچ خاڵێكی هاوبەشمان نەبوە
ئیلام: رۆژنامەنوسێكی كورد زیندانی دەكرێت
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سزای تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات
لە چەند پەیجێکی فەیس بووک و ژمارەیەک سایتەوە هێرش بۆ سەر پەرلەمانتارەکانی نەوەی نوێ دەستی پێکرد

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە