شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران ڕو لەهەرێمی کوردستان دەکات
PM:02:19---24-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 730 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەریم پێشبینیەکانی کەش و هەوای بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند ، لەبەرەبەیانی سبەینێوە شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باران بارین ڕو لەهەرێم دەکات.

بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی هەرێم ،بەرەبەیانی سبەینێ هەینی ٢٥/١/٢٠١٩ لەکاتەکانی بەرەبەیاندا ناسەقامگیریەکی کەشوهەوا روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و ئەگەر هەیە بەفر و بارانبارین لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێبکات،و دەشڵێ کاریگەریەکانی ئەو شەپۆلە لە پاشنیوەڕۆی هەمان ڕۆژ لاواز دەبێت.

هەروەها لەڕاگەیەنراوەکەی کەشناسیدا هاتوە ، قۆناغی دووەمی ئەم شەپۆلە لە شەوی شەممە لەسەر یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، چالاك دەبێتەوە و ڕۆژی سێشەممە کۆتایی دێت، ئەگەری بارانی بەلێزمە دەبێت و بەفریش لە شاخە بەرزەکان دەبێت.

کەشناسی هەرێم پێشبینی هاتنی بارستە هەوایەكی لە ناوچەکانی باشوری ڕۆژئاوای عێراق کردووە، کە دەبێتەهۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و لەگەڵ بارانبارین تێکەڵ دەبێت و لە شەوی سێشەممەی هەفتەی داهاتوو کۆتایی بە تەواوی ئەم کاریگەریانە دێت.

پلەکانی گەرماش بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بەمجۆرە دەبێت:

ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٧ پلە و نزمترین ٥ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ١٥ پلە بە ١ پلە دەبێت، دھۆک ١٤ بە ٤ پلە دەبێت، کەرکوک ١٩ بە ٥ پلە دەبێت.

هەروەها سبەی هەینی، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ١٥ پلە و نزمترین ٥ پلە دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی ١٣ پلە بە ١ پلە دەبێت، دھۆک ١٢ بە ٣ پلە دەبێت، کەرکوک ١٧ پلە بە ٥ پلە دەبێت.




خاوه‌ن خانو و شوقه‌كانی وه‌رین سیتی داوایەک ئاڕاستەی حکومەت دەکەن
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
جەلال جەوهەر: گۆران فاكتەری چارەسەر دەبێت
هۆشیار عه‌بدوڵا: عەبادی بەشێك لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بۆ بەدەستهێنانەوەی ویلایەتی دووەم خەرج كرد
مامۆستایەكی زانكۆی سۆران لە نێجیریا كوژرا
دامەزرێنەرێکی نەوەی نوێ: نەوەی نوێ‌ بە تەواوی بووە بە دوو باڵ، باڵی شاسوار‌و باڵی رابون
سەركردەیەكی پارتی: ئێمە‌و كۆمەڵ هیچ خاڵێكی هاوبەشمان نەبوە
ئیلام: رۆژنامەنوسێكی كورد زیندانی دەكرێت
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سزای تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات
لە چەند پەیجێکی فەیس بووک و ژمارەیەک سایتەوە هێرش بۆ سەر پەرلەمانتارەکانی نەوەی نوێ دەستی پێکرد

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە