عەلی حەمە ساڵح :هیچ پاساوێک نەماوە بۆ پاشەکەوتی موچە
PM:02:41---24-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 741 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆران لەپەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند ، لەدوای پەسەند کردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژە یاسای بوجەی ٢٠١٩ی عێراق هیچ پاساوێک بۆ پاسەکەوتی موچە نەماوە،و دەڵێ داهاتی هەرێم ٤٠٠ ملیاری لە موچەی فەرمانبەران زیاترە بەبێ پاشەکەوت.

لەنوسینێکیدا کە لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیس بوک بڵاویکردۆتەوە عەلی حەمە ساڵح رایگەیاندوە ، به‌و پاره‌یەی له‌ به‌غداوە دێتە هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ داهاتی ٤٢٠ هه‌زار به‌رمیل (ئه‌گه‌ر ٤٠ دۆلار ئه‌ژمار بکه‌ین) له‌گه‌ڵ ١٥٠ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ، کۆی داهاتی مانگانه‌ی هه‌رێم ده‌گاته‌ نزیکه‌ی یه‌ک ترلیۆن و ٢٧٠ ملیار دینار.

دەڵێ ، ئەو داهاتەی هەرێمی کوردستان کە لەبەغداوە بۆی دێت و لەگەڵ داهاتی فرۆشتنی نەوت دەستیدەکەوێت نزیکه‌ی ٤٠٠ ملیار دیناری له‌ پێداویستی موچه‌ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان زیاتره‌.

نوسیویەتی، له‌ گفتوگۆی پێکهێنانی حکومه‌ت، جه‌خت له‌سه‌ر چاکسازی ڕیشه‌یی له‌ خه‌رجیه‌کاندا کراوه‌ته‌وه‌، ڕێککه‌وتوین له‌ هه‌موو بارێکدا (گۆڕان به‌شدار یان ئۆپۆزسیۆن) له‌ مانگی یه‌که‌مدا یاسای چاکسازی به‌ ده‌وڵه‌مه‌ندکراوی تێده‌په‌ڕێت، به‌مه‌ش داهاتێکی گه‌وره‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی، که‌ ده‌تواندرێت کوردستانی پێ ئاوه‌دان بکرێته‌وه‌.




خاوه‌ن خانو و شوقه‌كانی وه‌رین سیتی داوایەک ئاڕاستەی حکومەت دەکەن
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
جەلال جەوهەر: گۆران فاكتەری چارەسەر دەبێت
هۆشیار عه‌بدوڵا: عەبادی بەشێك لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بۆ بەدەستهێنانەوەی ویلایەتی دووەم خەرج كرد
مامۆستایەكی زانكۆی سۆران لە نێجیریا كوژرا
دامەزرێنەرێکی نەوەی نوێ: نەوەی نوێ‌ بە تەواوی بووە بە دوو باڵ، باڵی شاسوار‌و باڵی رابون
سەركردەیەكی پارتی: ئێمە‌و كۆمەڵ هیچ خاڵێكی هاوبەشمان نەبوە
ئیلام: رۆژنامەنوسێكی كورد زیندانی دەكرێت
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سزای تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات
لە چەند پەیجێکی فەیس بووک و ژمارەیەک سایتەوە هێرش بۆ سەر پەرلەمانتارەکانی نەوەی نوێ دەستی پێکرد

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە