وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتە بەغدا
AM:11:24---12-02-2019
ئه‌م بابه‌ته 668 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وەزیری بەرگری ئەمریکا بەوەکالەت گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٢/٢/٢٠١٩ پاتریک شاناهان، وەزیری بەرگری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەسەردانێک گەیشتە بەغدای پایتەخت و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە.

مەبەستی سەردانەکای پاتریک شاناهان جەختکردنەوەیە لە گرنگی سەروەری خاکی عێراق و گفتوگۆ سەبارەت بە داهاتووی سوپای ئەمریکا لە عێراق، وەزیری بەرگری ئەمریکا گەیشتووەتە بەغدا .

لەسەردانەکەیدا وەزیری بەرگری ئەمریکا بەوەکالەت بۆ عێراق، پرسی کشانەوەی هێزەکانی سوپای ئەمریکا لە سوریا لەگەڵ سەرکردەکانی سوپای وڵاتەکەی تاوتوێ دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە مانگی ڕابردوو دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆ چاودێریکردنی ئێران هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق دەمێنێتەوە.




له‌ به‌غداوه‌ هۆكاری نه‌دانی پاره‌ی جوتیارانی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بەئامادەیی سێ سەرۆکایەتیەکە کۆدەبێتەوە
هادی عامری:باڵوێزخانەی ئەمریکا دەستوەردان دەکات لەکاروبارەکانی کەرکوکدا
لەهێرشەکەی شەوی رابردوی داعشدا ٢٧ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران
وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی لە مانگی ڕابردودا ڕاگەیاند
دەستبەسەر زیاترله‌ 27 هەزار کارتۆن خۆراکی بەسەرچوودا گیرا
داعش پەلاماری پاڵاوگەی بێجی دەدات
تەقینەوەیەک لە فەلوجە ڕویدا
عەلاوی هۆشداری دەداتە حکومەتی عێراق
چەکدارانی داعش لەشەرگات هێرشێکیان ئەنجامدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە