عادل عەبدولمەهدی:دوای دەرچونی ڕێنماییەکان بوجەی هەرێم خەرج دەکرێت
PM:12:26---13-02-2019
ئه‌م بابه‌ته 584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند،دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی ڕێنماییەکانی پەیوەست بە بوجەی ٢٠١٩ی دەرکرد ئەوا بەشە بوجەی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەیدا عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵ رایگەیاند ، میکانیزی ناردنی نەوت و بەشە بودجەى هەرێم هەیە و پێویستى بە ڕێککەوتنى نوێ نییە، دەبێت هەرێم ڕۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی سۆمۆ بکات و لەسەر ئەوەش ڕێککەوتووین.

هەروەها وتی ، پرسی جێبەجێکردنی بودجەش پەیوەندی بە وەزارەتى داراییەوە هەیە و هەرکات وەزارەتی دارایی ڕێنماییەکانی خەرجکردنی دەرکرد، ئەوە دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنیان لە هەموو یەکە داراییەکاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد ، لەدوای دەرچوونی ڕێنماییەکانی وەزارەتى دارایی، بودجەى هەرێمی کوردستان و سەرجەم یەکە داراییەکانی دیکە خەرجدەکرێت.




له‌ به‌غداوه‌ هۆكاری نه‌دانی پاره‌ی جوتیارانی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بەئامادەیی سێ سەرۆکایەتیەکە کۆدەبێتەوە
هادی عامری:باڵوێزخانەی ئەمریکا دەستوەردان دەکات لەکاروبارەکانی کەرکوکدا
لەهێرشەکەی شەوی رابردوی داعشدا ٢٧ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران
وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی لە مانگی ڕابردودا ڕاگەیاند
دەستبەسەر زیاترله‌ 27 هەزار کارتۆن خۆراکی بەسەرچوودا گیرا
داعش پەلاماری پاڵاوگەی بێجی دەدات
تەقینەوەیەک لە فەلوجە ڕویدا
عەلاوی هۆشداری دەداتە حکومەتی عێراق
چەکدارانی داعش لەشەرگات هێرشێکیان ئەنجامدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە