مامۆستایان ئەمڕۆ مانگرتن دەستپێدەکەن
AM:10:14---17-02-2019
ئه‌م بابه‌ته 860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەمڕۆ و سبەی مامۆستایان لەسەرتاسەری عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان مانگرتن دەستپێدەکەن ،بەمەبەستی جێبەجێکردنی داوکاریەکانیان بۆ پێشخستنی کەرتی پەروەردە.

عەباس کازم نەقیبی سەندیکای مامۆستایانی عێراق ڕایگەیاند، ئەمرۆ و سبەی ١٧،١٨ی شوبات مامۆستایان لەسەرتاسەری ناوەڕاست و باشوری عێراق مانگرتن دەستپێدەکەن.

دەشڵێ، لە ڕێگەى ئەم مانگرتنەوە نامەیەک ئاراستەى حکومەت و پەرلەمانی عێراق دەکەن کە چەندین داواکاری پەروەردەیی تێدایە بۆ باشترکردنی سیستمی پەروەردە لە وڵاتدا.

ئاماژەی بەوەشکردوە، داواکاریییەکان خۆی دەبینێتەوە لە چاککردنى سیستمی پەروەردە و پڕکردنەوەى ئەو کەموکورتیانەی کە وایکردووە ئاستى پەروەردە لە عێراقدا دابەزێت.

وتی،داواش دەکەین بودجەیەکى شایستە بۆ وەزارەتی پەروەردە دابینبکرێت بۆ ئەوەى بتوانرێت خولی پێگەیاندن و پسپۆڕی زیاتر بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى مامۆستایان بکرێتەوە و هەروەها موچە و بژێوی مامۆستایان چاکبکرێت.

ڕاگەیاندووە، ئەم مانگرتنە تەنها دوو ڕۆژ دەخایەنێت کە سەرجەم قوتابخانەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق دەگرێتەوە بەڵام مامۆستایانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.




له‌ به‌غداوه‌ هۆكاری نه‌دانی پاره‌ی جوتیارانی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بەئامادەیی سێ سەرۆکایەتیەکە کۆدەبێتەوە
هادی عامری:باڵوێزخانەی ئەمریکا دەستوەردان دەکات لەکاروبارەکانی کەرکوکدا
لەهێرشەکەی شەوی رابردوی داعشدا ٢٧ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران
وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی لە مانگی ڕابردودا ڕاگەیاند
دەستبەسەر زیاترله‌ 27 هەزار کارتۆن خۆراکی بەسەرچوودا گیرا
داعش پەلاماری پاڵاوگەی بێجی دەدات
تەقینەوەیەک لە فەلوجە ڕویدا
عەلاوی هۆشداری دەداتە حکومەتی عێراق
چەکدارانی داعش لەشەرگات هێرشێکیان ئەنجامدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە