فالح فه‌یاز: زانیاریمان له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی هه‌یه‌
PM:05:02---17-02-2019
ئه‌م بابه‌ته 488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت، زانیارییان له‌ باره‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی "تیرۆریستی نهێنی" پێگه‌یشتووه‌.

فالح فه‌یاز پێشبینی ئه‌وه‌شی ده‌كات، داعش به‌ شێوازێكی نوێ و په‌یكه‌رێكی نوێوه‌ سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، زانیارییان هه‌یه‌ جموجۆڵێك بۆ دامه‌زراندنی رێكخراوی له‌و جۆره‌ له‌ ئارادایه‌.

فه‌یاز له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "شپیگل"ی ئه‌ڵمانی، كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ده‌ڵێت: "مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ نه‌وه‌ی داهاتووی چه‌كدارانی داعش و پشتیوانانیان، رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی دابمه‌زرێنن و زانیاریشمان له‌ باره‌ی جموجۆڵێكی له‌و شێوه‌یه‌ هه‌یه‌".

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، له‌ باره‌ی جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش، ده‌ڵێت: "كاتێك له‌ شوێنێك تێكده‌شكێن، خۆیان ده‌خزێننه‌ ریزی ئاواره‌ و هاووڵاتییانی سڤیل و له‌ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن تا ئه‌و كاته‌ی بۆیان ده‌گونجێت و جارێكی دیكه‌ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه‌".

فه‌یاز ئه‌زموونی مووسڵ به‌ نموونه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "هێزه‌ ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌كی كه‌می چه‌كدارانی داعش ده‌بوونه‌ له‌ سه‌نگه‌ره‌كان، ئه‌مه‌ش واتا چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ زیندوون و له‌ ریزی كاروانی ئاواره‌كان هه‌ڵاتوون".

ماوه‌یه‌كه‌ جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش، له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی پارێزگاكانی دیاله‌، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌ددین و كه‌ركووك زیاد بووه‌ و چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستیشیان ئه‌نجامداوه‌ و هۆشداریش له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ له‌ ژێر ناوی جیاوازه‌وه‌ ده‌درێت.



له‌ به‌غداوه‌ هۆكاری نه‌دانی پاره‌ی جوتیارانی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بەئامادەیی سێ سەرۆکایەتیەکە کۆدەبێتەوە
هادی عامری:باڵوێزخانەی ئەمریکا دەستوەردان دەکات لەکاروبارەکانی کەرکوکدا
لەهێرشەکەی شەوی رابردوی داعشدا ٢٧ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران
وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی لە مانگی ڕابردودا ڕاگەیاند
دەستبەسەر زیاترله‌ 27 هەزار کارتۆن خۆراکی بەسەرچوودا گیرا
داعش پەلاماری پاڵاوگەی بێجی دەدات
تەقینەوەیەک لە فەلوجە ڕویدا
عەلاوی هۆشداری دەداتە حکومەتی عێراق
چەکدارانی داعش لەشەرگات هێرشێکیان ئەنجامدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە