بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق هۆشدار دەداتە دانیشتوانی ناحیەکە
AM:10:37---19-02-2019
ئه‌م بابه‌ته 823 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق هۆشداری دەداتە دانیشتوانی ناحیەکە سەبارەت بە بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دوکان، داوای کرد ئەوانەی نزیک زێی بچوک نیشتەجێ بوون ،لەو شوێنانە نەمیننەوە

لە نوسینێکدا تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک عومەر ئەحمەد بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق ڕایگەیاندوە، داوا لەو ھاوڵاتییانە دەکەین، کە شوێنی نیشتەجێبوونیان دەکەوێتە حەرەمی زێی بچووکەوە، بە مەبەستی پاراستنی گیانیان لەو شوێنانە نەمێننەوە.

نوسیویەتی، بۆ ئەمساڵ بە ھیچ شێوەیەک بەرھەمی تازەی کشتوکاڵی لەو شوێنانە نەچێنن، کە حەرەمی زێیەکەیە و ساڵانی ڕابردوو کرابوون بە کشتوکاڵ و کەلوپەلەکانیشیان لە نزیک زێی بچووکەوە نەھێڵن و بیگوازنەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، پەیوەندیی بەردەوامیان دەبێت لەگەڵ بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان، بۆئەوەی لە ھەر ئەگەرێکی پڕبوونی ئاوی بەنداوەکە و بەردانەوەی ئاوەکە پێشتر ئاگاداریان بکاتەوە، تا ناوەڕاستی مانگی سێ ھیچ مەترسییەک نییە بۆ بەردانەوەی ئاوی بەنداوی دوکان.

ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی لە قەزای دوکان ئاگادارکردبوەوە، کە لە کۆتایی مانگی ئازار ئەگەری پڕبوونی بەنداوی دوکان ھەیە و لەو حاڵەتەشدا ئاوی بەنداوەکە بەردەدرێتەوە.




وەزارەتی دارایی بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
کەشانسی وێنەی بەفربارینی ناوچەیەک بڵاودەکاتەوە
پارێزگاری كەركوك داواكاری توركمان و عەرەبەكان رەتدەكاتەوە
پارتی: پەكەكە بوەتە بەڵا بۆ شەنگال
رونكردنەوەیەك لە نووسینگەی وەزیری پێشووی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی
شارەوانی هەولێر ئاگاداری خاوەنی زەوییەكان ئەم شوێنە دەكاتەوە
سلێمانی: پۆلیس تاوانێكی‌ كوشتن پۆچەڵ دەكاتەوە
ئازاد جوندیانی: مەسعود بارزانی كاریزمایە
رانیە: مامۆستایانی وانە بێژ گردبونەوەیەك ئەنجام دەدەن
وێنە: ناوی سەربازگەکەی سیروان بارزانی هەرادەنێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە