بەرپرسێکی یەکێتی:ئێمە و پارتی مەحکومین بەوەی ڕێکبکەوین
PM:01:55---19-02-2019
ئه‌م بابه‌ته 1257 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ،لەبارەی بەشداری نەکردنی فراکسیۆنەکەیان لەکۆبونەوەی دوێنێی پەرلەمان نیگەرانی حیزبەکەی لەدوانەخستنی کۆبونەوەکە تا دوای ڕێککەوتنیان لەگەڵ پارتی ڕاگەیاند،و وتیشی ئێمە و پارتی مێژویەکمان هەیە پێکەوە و مەحکومین بەوەی ڕێکبکەوین.

نەسروڵا سورچی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بەڕوداوی ڕاگەیاندوە، ئەگەر خەمی ئێمە و پارتی پاراستنی دەستکەوتە بەدەستهاتووەکانی رابردوومان بێت، ئەوا دەبێت بچینەوە سەر مێز و ئەو خاڵانەی ناکۆکن لەنێوانمان رێگە چارەی بۆ بدۆزینەوە و چارەسەری بکەین.

دەشڵێ ، ئێمە و پارتی لەم وڵاتەدا مێژووییەکمان هەیە بەیەکەوە بۆیە هەردوولامان هەرچەند جیاوازیشمان هەبێت مەحکومین رێکبکەوین، ئەگەر رێکنەکەوین نە ئەتوانین پارێزگاری لەو دەستکەوتانە بکەین نە داهاتوویەکی رۆشنیش چاوەڕێمان دەکات.

وتی،هەرچەندە نیگەرانن لەوەی پارتی کۆبونەوەی پەرلەمانی دوانەخستوە تا دوای ڕێککەوتنیان ،بەڵام کۆبوونەوەکان و پەیوەندییەکانمان لەگەڵ پارتی کۆتایی نەهاتووە و هەردوولا دەگەڕێینەوە سەر مێز بۆ تەواوکردنی ئەو بەشانەی رێککەوتنەکەی نێوانمان کە هێشتا پێکنەهاتووین لەسەری.

ئاماژەی بەوەشکرد، شاندی دانوستاندنکاری ئێمە لە هەموو کۆبوونەوەکانی رابردوو لەگەڵ پارتی تاوەکو ئێستا داوای هیچ پۆستێکیان نەکردووە و تەنیا پێداگریمان لەسەر دۆخی ناسرووشتی کەرکووک بووە، کە دەبێت پارێزگارێکی کورد بۆ ئەو پارێزگایە دابنێین و دواتریش دۆخی شارەکە ئاسایی بکەینەوە، پارتیش بە زارەکی بە داواکارییەکە رازیبووە، بەڵام هێشتا ئامادە نییە لەسەر وەرەقە واژۆی بکات بۆیە ئێمەش مەرجمان بۆ رێککەوتن، دۆسیەی کەرکووکە.




وەزارەتی دارایی بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
کەشانسی وێنەی بەفربارینی ناوچەیەک بڵاودەکاتەوە
پارێزگاری كەركوك داواكاری توركمان و عەرەبەكان رەتدەكاتەوە
پارتی: پەكەكە بوەتە بەڵا بۆ شەنگال
رونكردنەوەیەك لە نووسینگەی وەزیری پێشووی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی
شارەوانی هەولێر ئاگاداری خاوەنی زەوییەكان ئەم شوێنە دەكاتەوە
سلێمانی: پۆلیس تاوانێكی‌ كوشتن پۆچەڵ دەكاتەوە
ئازاد جوندیانی: مەسعود بارزانی كاریزمایە
رانیە: مامۆستایانی وانە بێژ گردبونەوەیەك ئەنجام دەدەن
وێنە: ناوی سەربازگەکەی سیروان بارزانی هەرادەنێتەوە

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە