حەیدەر عەبادی:خواستم هەیە بگەڕێمەوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت
PM:02:09---19-02-2019
ئه‌م بابه‌ته 763 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق ڕایگەیاند ، هەرچەندە بەهۆی ئەجێندا دەرەکیەکانەوە چالاکی سیاسیم کەمبۆتەوە،بەڵام خواستم ئەوەیە بگەڕیمەوە بۆ سەرۆکایەتی حکومەت جارێکی دیکە.

لەلێدوانیدا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق ڕایگەیاندوە، بە ھۆی ئەجنداکانی دەرەکییەوە، چالاکی سیاسییم کەمبووەتەوە ،و رەتیکردەوە، ئەو ھۆکارانە ئاشکرا بکات کە بە ھۆیانەوە چالاکی سیاسی کەمبووەتەوە.

بەپێچەوانەی نوری مالکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق، حەیدەر عەبادی بە ھۆی ئەو ئەنجامە لاوازەی کە ئیئتلافەکەی بەناوی "نەسر" لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٨ بەدەستیھێنا لەگەڵ شکستھێنانی لە پێکھێنانی ھاوپەیمانییەتی لەگەڵ لایەنەکانی دیکە، نەیتوانی بۆ خولی دووەم ببێتەوە بە سەرۆکوەزیران.

هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە ھەر لەبەر چەند ھۆکارێک، بۆ خولی دووەم نەبووە بە سەرۆکوەزیران و کە کاتی ھات، ھەموو ئەو ھۆکارانە ئاشکرا دەکات.

وتیشی ، بەفەرمی خۆم کاندید نەکردبوو، بەڵکو کاندیدی ئیئتلافی نەسر بووم لە کاتێکی درەنگدا، بڕیاریم دا لە ھەڵبژاردنەکاندا، بەشداریی بکەم.

جەختیش لەوە دەکاتەوە کە سوورە لەسەر ئەوەی لە داھاتوودا جارێکی دیکە رکابەری بکات لەسەر بەدەستھێنانەوەی پۆستی سەرۆکوەزیران و لەوبارەیەوە گوتی: "بەڵێ بەھەموو بڕاوەیەک دەڵێم، دید و ئیرادە و ئەزموونێکی سەرکەوتووم ھەیە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات کە خەم و چارەنووسمان بووە، بەھیچ شێوەیەکیش لە شەڕی بنیاتنانەوەی وڵات و سەرکردایەتیکردنی راناکەم.




له‌ به‌غداوه‌ هۆكاری نه‌دانی پاره‌ی جوتیارانی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بەئامادەیی سێ سەرۆکایەتیەکە کۆدەبێتەوە
هادی عامری:باڵوێزخانەی ئەمریکا دەستوەردان دەکات لەکاروبارەکانی کەرکوکدا
لەهێرشەکەی شەوی رابردوی داعشدا ٢٧ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران
وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی لە مانگی ڕابردودا ڕاگەیاند
دەستبەسەر زیاترله‌ 27 هەزار کارتۆن خۆراکی بەسەرچوودا گیرا
داعش پەلاماری پاڵاوگەی بێجی دەدات
تەقینەوەیەک لە فەلوجە ڕویدا
عەلاوی هۆشداری دەداتە حکومەتی عێراق
چەکدارانی داعش لەشەرگات هێرشێکیان ئەنجامدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە