کوەیت ١٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی عیراق تەرخان دەکات
AM:09:37---20-02-2019
ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
وڵاتی کوەیت بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار تەرخان دەکات بۆ پێنج لەو پارێزگایانەی عێراق کە بەهۆی شەڕی داعشەوە وێران بوون،کە یەکێکیان پارێزگای کەرکوکە.

سۆمەریە نیوز لەزاری فارس بریفکانى، جێگری سه‌رۆکى لیژنه‌ى ته‌ندروستى له‌ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، ڕایگه‌یاندوە ده‌وڵه‌تى کوەیت وه‌ک هاوکارى بۆ عێراق، بۆ پارێزگاکانى نه‌ینه‌وا، که‌رکوک، سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌نبار و دیاله،‌ بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار ڕه‌وانه ‌ده‌کات، به‌و مه‌رجه‌ى پاره‌کان له‌ که‌رتى ته‌ندروستى خه‌رج بکرێن .

ڕاشیگەیاندوە، ئه‌و ناوچه‌ کوردستانیانه‌ى له ‌ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێمن، وه‌ک شنگال و مه‌خمور و خانه‌قین و هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى، که‌ کوردستانین و ده‌که‌ونه‌ ئه‌و پارێزگایانەوە،‌ پێویسته‌ هه‌رچی زووه‌ ئه‌و هه‌له‌ زێڕینه‌ بقۆزنه‌وه‌ و پڕۆژه‌ و داواکانى خۆیان بۆ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ڕه‌وانه‌ بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ و بنکه‌ ته‌ندروستیه‌کانیان پێ نوژه‌ن بکه‌نه‌وه‌ و ئه‌و ئامێره‌ پزیشکیانه‌ى پێ بکڕن، کە نیانه.




له‌ به‌غداوه‌ هۆكاری نه‌دانی پاره‌ی جوتیارانی كوردستان ئاشكرا ده‌كرێت
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بەئامادەیی سێ سەرۆکایەتیەکە کۆدەبێتەوە
هادی عامری:باڵوێزخانەی ئەمریکا دەستوەردان دەکات لەکاروبارەکانی کەرکوکدا
لەهێرشەکەی شەوی رابردوی داعشدا ٢٧ چەکداری حەشدی شەعبی کوژران
وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی لە مانگی ڕابردودا ڕاگەیاند
دەستبەسەر زیاترله‌ 27 هەزار کارتۆن خۆراکی بەسەرچوودا گیرا
داعش پەلاماری پاڵاوگەی بێجی دەدات
تەقینەوەیەک لە فەلوجە ڕویدا
عەلاوی هۆشداری دەداتە حکومەتی عێراق
چەکدارانی داعش لەشەرگات هێرشێکیان ئەنجامدا

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە