سلێمانی: پۆلیس تاوانێكی‌ كوشتن پۆچەڵ دەكاتەوە
PM:01:29---20-03-2019
ئه‌م بابه‌ته 1028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
بنكەی‌ پۆلیسی‌ وارماوەی‌ سەر بەبەرێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕێگریی لەئەنجامدانی‌ تاوانێكی‌ كوشتن دەكات‌و بەتۆمەتی‌ ئەنجامدانی‌ تاوانەكە كەسێك دەستگیر دەكات.

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت دوای‌ كۆكردنەوەی‌ زانیاریی ورد لەسەر تۆمەتبار (ق،ع،ك) كە بەنیاز بووە لەرێگەی‌ كەسێكە ترەوە هاوڵاتییەك بباتە دەرەوە بەبیانوی‌ كڕین‌و فرۆشتنی‌ مەڕو ماڵات ‌و بڕێك پارە لەگەڵ خۆی‌ ببات‌ و هەستن بەكوشتنی‌‌ كەسەكەو بردنی‌ پارەكەی‌.

ئاماژەی بەوەشداوە"تۆمەتبارەكە لەلایەن هێزەكانی‌ پۆلیسەوە دەخرێتە ژێر چاودێرییەوەو سەرئەنجام پێش ئەنجامدانی‌ تاوانەكە، توانرا تۆمەتبار لەچالاكییەكەی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ وارماوا دەستگیر بكرێت‌و دەستبگیرێت بەسەر سەرجەم ئەو بەڵگانەدا كە تۆمەتبار بەنیاز بووە لەتاوانەكەدا بەكاریبهێنێت.

لەئێستادا تۆمەتبارەكە بەپێی‌ مادەی‌ (56-57) لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌‌و بەفەرمانی‌ دادوەر ڕاگیراوە. تۆمەتبارەكە پێشینەی‌ تاوانی‌ هەبوەو لەچەند بنكەیەكی‌ پۆلیس‌و بەچەند مادەیەكی‌ یاسایی جیاواز داواكراو بووە.

هاوكات لەماوەی‌ 17 رۆژی‌ رابردودا لەلایەن هێزەكانی‌ بنكەی‌ پۆلیسی‌ وارماوەوە، 27 تۆمەتبار بەپێی‌ مادەكانی‌ (443، 413، 482، 457، 21-23ی‌ هاتوچۆ، 11 زیادەڕویی، 386) لەیاسای‌ سزادان دەستگیركراون‌و روبەروی‌ دادگا كراونەتەوە.



خاوه‌ن خانو و شوقه‌كانی وه‌رین سیتی داوایەک ئاڕاستەی حکومەت دەکەن
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
جەلال جەوهەر: گۆران فاكتەری چارەسەر دەبێت
هۆشیار عه‌بدوڵا: عەبادی بەشێك لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بۆ بەدەستهێنانەوەی ویلایەتی دووەم خەرج كرد
مامۆستایەكی زانكۆی سۆران لە نێجیریا كوژرا
دامەزرێنەرێکی نەوەی نوێ: نەوەی نوێ‌ بە تەواوی بووە بە دوو باڵ، باڵی شاسوار‌و باڵی رابون
سەركردەیەكی پارتی: ئێمە‌و كۆمەڵ هیچ خاڵێكی هاوبەشمان نەبوە
ئیلام: رۆژنامەنوسێكی كورد زیندانی دەكرێت
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سزای تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات
لە چەند پەیجێکی فەیس بووک و ژمارەیەک سایتەوە هێرش بۆ سەر پەرلەمانتارەکانی نەوەی نوێ دەستی پێکرد

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە