وەزارەتی دارایی بڕیارێکی گرنگی دەرکرد
PM:01:36---20-03-2019
ئه‌م بابه‌ته 9739 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
لڤین:
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕێنماییەکی نوێی لەبارەی گەڕانەوەی قیستی پێشینەی ھاوسەرگیری دەرکرد.

بەپێی ڕێنمایی ژمارە 5ی وەزارەتی دارایی، کە لە 10/3/2019 دەرچووە، ئاماژە بە چەند ڕێکارێک کراوە سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی کە بوونەتە کەفیلی ھاووڵاتییان لە وەرگرتنی پێشینەی ھاوسەرگیری، بەڵام پابەندی گەڕانەوەی قیستەکان نین.

بە گوێرەی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی دەبێت گەنجینەکان نووسراو بۆ فەرمانگەکان بکەن سەبارەت بەو فەرمانبەرانەی بوونەتە کەفیل و کەفیلەکانیش قیستەکان ناگێڕنەوە.

ڕوونیشکراوەتەوە ئەگەر ھاووڵاتییەکە پابەندی گەڕانەوەی قیستەکان نەبووبێ، ئەوە مانگانە 180 ھەزار دینار لە مووچەی فەرمانبەری کەفیل دەگێڕدرێتەوە، تا قەرزە کەڵەکەبووەکان تەواو دەبن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، کە ھەر فەرمانگەیەک پابەند نەبێت، وەزارەتی دارایی لای خۆیەوە لە شایستەی مووچەی خودی فەرمانبەری کەفیل وەردەگیرێتەوە.



خاوه‌ن خانو و شوقه‌كانی وه‌رین سیتی داوایەک ئاڕاستەی حکومەت دەکەن
کەش و هەوای سبەینێ بەم شێوەیە دەبێت
جەلال جەوهەر: گۆران فاكتەری چارەسەر دەبێت
هۆشیار عه‌بدوڵا: عەبادی بەشێك لەموچەی فەرمانبەرانی هەرێمی بۆ بەدەستهێنانەوەی ویلایەتی دووەم خەرج كرد
مامۆستایەكی زانكۆی سۆران لە نێجیریا كوژرا
دامەزرێنەرێکی نەوەی نوێ: نەوەی نوێ‌ بە تەواوی بووە بە دوو باڵ، باڵی شاسوار‌و باڵی رابون
سەركردەیەكی پارتی: ئێمە‌و كۆمەڵ هیچ خاڵێكی هاوبەشمان نەبوە
ئیلام: رۆژنامەنوسێكی كورد زیندانی دەكرێت
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا سزای تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌دات
لە چەند پەیجێکی فەیس بووک و ژمارەیەک سایتەوە هێرش بۆ سەر پەرلەمانتارەکانی نەوەی نوێ دەستی پێکرد

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە