یەکێتی بەجدییەتی؟!
هادی حەمەڕەشید
PM:03:01---21-02-2019
ئه‌م بابه‌ته 3218 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
حیزبی کوردیی کاتێك هەست بە جۆرێك لە غوبن و ماف خوران ئەکات، چەندە بەهێزیش بێت دەست بە لاواندنەوە و شیوەن و فیغان ئەکات، هەرچەندە خۆی لە هەڵکەندنی چاڵدا بێت بۆ بەرامبەرەکەی، لە کۆتاییدا کە سیحرەکە پێچەوانە هەڵئەگەڕێتەوە بەسەرییدا و خۆی ئەبێت بە تەڵەی خۆیەوە، کەچی هێشتا ئەوەندە ڕووی قایمە دەست ئەکات بە شیعر و شانامە و داد و ڕۆڕۆی ئەگات بە ئاسمان، گوایە ئەو ستەملێکراوە!

یەکێتی ساڵانێکە ئوستادی تەقلە لێدانە بە نەیارەکانی، بەم دەستە تەوقەیان لەگەڵ ئەکات و بەو دەستەکەی بە گورزی ئاگریین پیایاندا ئەکێشێت، ڕێککەوتنیان لەگەڵ ئەکات و لێیان نزیك ئەبێتەوە و دواتر زۆر ڕووقایمانە پشتیان تێئەکات و پارتی پێ هاوپەیمانی بێ بەدیلە و دێڕ بە دێڕ زەم و پلانەکانی دژ بە پارتی بۆ پارتی و ماڵی بارزانیی ئەگێڕنەوە!

بەکورتیی ساڵانێکە یەکێتی خۆی وا مانیفێست ئەکات کە بۆ توڕەکردن یان زۆرجار عەییارانە وای لەخۆی کردووە کە پارتی غیرەی لێ بکات و دواتر بە دەستکەوتی زیاترەوە خۆی هاویشتووەتە باوەشی پارتی و لایەنەکانیتری مایەپوچ کردووە و بە ئەوپەڕی قەناعەتیشەوە خۆی وا دەرخستووە کە یاریزانێکی زۆر لێهاتووە و یاریی بە هاوبەش و هاوکارەکانی ئەکات لە بەرژەوەندیی خۆی!

دەی ئەمە بۆ جارێك یان دووجار ئاسایی بۆی ئەچێتە سەر، بەڵام دواجار خەڵکیتریش فێری ئەم جۆرە یارییە پراگماتیکییە ئەبێت و بەر لە هەرکەسێك بە یەکێتیدا ئەکێشێت!

(گۆڕان چاکی کردووە، یان خراپ ئەوە بابەتێکیترە) بەڵام بەڕاستیی ڕەنگە تاکە خاڵێکی ئەرێنیی کە خەڵکیی لەم هەنگاوەی گۆڕانیان خوێندبێتەوە، بریتی بێت لەوەی کە یەکێتی لەبری ئەوەی هاوپەیمان و هاوڕێیەکی باش بووبێت، بازرگانێکی باش بووە بۆ بەرژەوەندی تەسکی حیزبیی خۆی ملی زۆر لایەنی بۆ پارتی شکاندووە، چاوەڕێی وەها پەرچەکردارێکیش بێت، نەك بەردەوامیی ئەم جۆرە لە چاوشارکێ!

ڕەنگە تائێرە وەڵامەکە ئەمە بێت کە ئەوەی لە ڕابردوودا ڕوویداوە و وەها وێنەیەکی بە یەکێتیداوە، پڕۆ پارتییەکانی ناو یەکێتی بووە و ئیتر وا ئەوان وەلا نراون و ئەم یەکێتییەی ئێستا ئیتر لە پارتی قەبوڵ ناکات، ئەو بڵێ سیر ئەمیش ئەڵێ پیاز، ئۆکەی کەواتە ئەم خیتابە لاوازەی بەرپرسانیان چیە کە خۆیان پێ شەریکی پارتی و لایەنەکانیتریان پێ تەریکە؟!

هەموو گرفتێکی یەکێتی بووە بە هەوێساریی لەگەڵ لایەنەکانیتردا و ناڕازیین لە پارتی لەسەر ئەوەی کە داویەتی بەلایەنەکانیتر نەك ئیشکالیان لەگەڵ بەشی زۆر و نابەرامبەری پارتی خۆی(هەڵبەت خیتابەکەیان ئەوە ئەگەیەنێت)!!

ئەزانم لەبنەڕەتدا کێشەیەکی راستەقینە لەنێوان پارتی و یەکێتیدا هەیە و (ئەگەر وەك هەموو جارێك نەکەن) ڕەنگە نیەتی مناڵانی تاڵەبانیی جۆرێکیتر بێت(ئەوە نووسەر و بەرپرسە نەخوێنەوارەکانیان نەزانن خواستی ئێستایان تەرجەمە بکەن)، دەی کەواتە بۆ وەها شەڕێکی جدیی، ئەم مس مسە بەکەڵکی چی دێت، بۆچی ڕێك و پێك ناڵێن مستەفا؟!

بۆچی ناڵێن بە پارتی بڕوامان بە هاوڕێیەتیتان نەماوە، ئێوە هاوپەیمانێتیی لەگەڵ شەیتان و ڕەحمانیش ئەکەن دژ بە ئێمە، لەکاتێکدا یەك ئیدارەییەکی ساختە و درۆمان هەیە، ئێوە لەماڵی خۆتان و ئێمە لەماڵی خۆمان؟!

ئینجا بگەڕێنەوە و بەخەڵکی ئەم دەڤەرە و حیزبەکان بڵێن کە ئێوە لە پارتی ناچن و ئەتانەوێت حوکمی ڕەشید و دامەزراوەیی هەبێت، کە ئەمە نەکەن و خەریکی بازرگانیی ئەبن، دەی لێگەڕێن با لەبری ئێوە و پارتی حیزبیتریش ئەم خەڵکە بێدەرەتانە لێخوڕن!!

با ڕوو ڕاست بین پارتی نە حوکمداریی ئەوێت، بە پەرلەمان و سەرۆکایەتی حکومەت و هەرێم و ئەنجوومەنی ئاسایش و فشەی چاکسازیی و گۆڕانکاریی و تاد
شەراکەتیشی لەگەڵ ئێوەدا لە زیانی خەڵکی کوردستانە، دەی مەردبن و فەرموو ئەم خۆمشەوەش کردنەتان بکەن بە ڕاستیی، نەك بەم گوتارە فاشیستەی کە بووە بە مۆرکی میدیاکەتان.

بەڕاستیی خەڵك ماندووە بەدەست ئەم جۆرە خوێنتێزانەی ناو میدیا و تۆمەت و شەڕەجنێو!





لەبارەی (دەستلەکارکێشانەوە)وە
یەکێتی بەجدییەتی؟!
کۆنگرەی پاکتاوکردن!گۆڕان کەی کۆنگرە ئەبەستێت؟
بزووتنەوەی گۆڕان لەبەردەم (چوون) و (نەچوون)ـدا
هەتا ژنێکی بارزانی مابێت، لەکوردستان کەس سەرۆك نابێت!
ماراسۆنی گەیاندنی سیڤی
پاشاکان ڕووتن و نابێت بڵێین: ڕووتن!، ئێمە نەوەیەکی چەند بەدبەختین؟!
ئەرێ پیاوخوایەك نیە دوو جوملەی موفیدە فێری (حەمەتۆفیق ڕەحیم) بکات؟!
مزەلیی ناو ئاردەکە، تیرۆرێکی ڕێکخراو!
پەرلەمانێك بەبێ پەروەردە، وتارێك کەڕەنگە کاندیدان پێی قەڵس بن!
لەناو ماڵەکەی (گۆڕان)ـدا
بەڵێ بۆ "هاوپەیمانیی"
تا لەڕۆژی هەڵبژاردن نزیک ببینەوە!
بەحیزبییکردنى ناڕەزایەتییەکان لوتکەى بێ ڕەوشتییە
لەبارەی "سروە عەبدولواحید"ــەوە
12345

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە