لەبارەی (دەستلەکارکێشانەوە)وە
هادی حەمەڕەشید
PM:12:14---23-02-2019
ئه‌م بابه‌ته 1125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

دەستلەکارکێشانەوەی فەرمیی لە حیزب، زۆرجار بایەخێکی ئەوتۆی نیە، بەقەدەر ئەوەی کە نووسراوێکە ناڕەزایی و توڕەبوونی کەسێك لە لادانێکی حیزبەکەی یان ئەستۆپاکیی خۆی لە قۆناغێکی مێژوویی حیزبەکەی ئەسەلمێنێت، لەوەندە زیاتر جێگای هەڵوەستە لەسەرکردن نیە.

بەپێچەوانەی ئەم جۆرە باوەی ناو کایەی سیاسیی ئێمەوە، جۆرێکیتر هەیە کە واتای ڕاستەقینەی دەستلەکارکێشانەوەیە، کە پرۆسەیەکی ڕانەگەیەنراوە و تاك خۆبەخۆ و بەبێ هیچ ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆ لە حیزب دائەبڕێت، هیچ پەیوەندییەکی ئۆرگانیی لەگەڵ حیزبدا لە کارکردن، بڕیار، هاوهەڵوێستیی، پرس و ڕاوێژ، تەنانەت نە ئەم ملکەچە بۆ بڕیارەکانی حیزب و نە حیزبیش بڕیارەکانی بۆ ئەگشتێنێت، نامێنێت و دواجار بڕوای بە فشار و ئیمزا و هیچ پێدراوێکیتریش نامێنێت...تاد.
ئەم لە دۆڵێك و حیزب و بیرکردنەوەکانی لەدۆڵێکیترن!

پیاوێکی ڕووناکبیر و فەلسەفیی هەیە لەم کوردستانەدا، کە بەهێمنیی جار جارێك قسەیەکی بۆ ووتن هەیە، لەم فەزا ئالودەبوو بە ڤایرۆسی(مەلایی و جەلالیی)ـیەدا ئەو قاڵەقاڵ و خۆنواندن ناکات، ناوی(هێمن قەرەداغی)ـیە، کاتی خۆی لە یەکێك لەدەزگا ڕۆشنبیرییەکانی یەکگرتووی ئیسلامیی بوو، پاش خستنەڕووی کۆمەڵێك تێزی جیاواز، دەستی لەکارکێشایەوە لە یەکگرتوو، کۆمەڵێك گەنجی خوێندەواری یەکگرتوو ئەچن بۆ لای، پاش گفتوگۆیەکی چڕ لەبارەی هەڵوێستەکەیەوە، ئەوانیش لێی ئەپرسن; ئایا ئێمە واز لە حیزب بهێنین؟!
ئەویش پێیان ئەڵێت: نەخێر!
(ئەویش و ئەو گەنجە خۆشەویستانەش بمبورن ئەگەر گرفت لە گواستنەوەی دەستەواژەکەدا هەبێت، دڵنیام لە ڕاستیی ناوەڕۆکەکەی)

ئەوان سەیریان لێ دێت، لەکاتێکدا کەخۆی بڕوای بە پرۆسەیەك نەماوە، هانی خەڵکیتر نادات تا هەمان هەڵوێستیان هەبێت(کە لەکوردستان ڕێگای باو ئەمەی دووەمیانە!)
پێیان ئەڵێت: (قۆناغێك هەیە بۆ کەسی سیاسیی، قۆناغی ((نامۆبوون))ـە بە بەرنامەی سیاسیی و دنیابینیی حیزبەکەی، هەرکەسێك گەیشتە ئەم قۆناغە ئیتر بیەوێت یان نا،دابڕان لەنێوان ئەو و حیزبدا دەست پێئەکات).

ئەم دید و ڕوانگەیە بۆ پەیوەندیی نێوان حیزب و ئەندام، تێڕوانینێکی زۆر ورد و بەجێیە، زۆرێك لەحیزبەکانی ئێمە سیخناخە بە مرۆڤی نامۆ، نامۆ بە هەموو پرنسیپەکانی حیزب، نامۆ بە کارەکتەرەکانی، تەنانەت نامۆ بە میتۆدی بیرکردنەوەی خۆی...تاد
کەچی هێشتا بەردەوامە و وەك مارەبڕی ئەو حیزبە هەڵسوکەوت ئەکات، هەزاران شیو و چیا و خەرەند کەوتووەتە نێوان ئەو و حیزب کەچی بە فیزیکیی ماوەتەوە!

لە ئێستادا شەپۆلێك ناڕەزایی لە کۆی حیزبەکاندا بەدی ئەکرێت، بەڵام لەڕاستیدا ئەو شەپۆلە لەوە بەرفراوانترە کە بە چەند دێڕێکی ناو لاپەڕەیەك بە کرچ و کاڵیی و بەبێ خاڵ خستنە سەر پیت تەعبیری لێ بکرێت!





لەبارەی (دەستلەکارکێشانەوە)وە
یەکێتی بەجدییەتی؟!
کۆنگرەی پاکتاوکردن!گۆڕان کەی کۆنگرە ئەبەستێت؟
بزووتنەوەی گۆڕان لەبەردەم (چوون) و (نەچوون)ـدا
هەتا ژنێکی بارزانی مابێت، لەکوردستان کەس سەرۆك نابێت!
ماراسۆنی گەیاندنی سیڤی
پاشاکان ڕووتن و نابێت بڵێین: ڕووتن!، ئێمە نەوەیەکی چەند بەدبەختین؟!
ئەرێ پیاوخوایەك نیە دوو جوملەی موفیدە فێری (حەمەتۆفیق ڕەحیم) بکات؟!
مزەلیی ناو ئاردەکە، تیرۆرێکی ڕێکخراو!
پەرلەمانێك بەبێ پەروەردە، وتارێك کەڕەنگە کاندیدان پێی قەڵس بن!
لەناو ماڵەکەی (گۆڕان)ـدا
بەڵێ بۆ "هاوپەیمانیی"
تا لەڕۆژی هەڵبژاردن نزیک ببینەوە!
بەحیزبییکردنى ناڕەزایەتییەکان لوتکەى بێ ڕەوشتییە
لەبارەی "سروە عەبدولواحید"ــەوە
12345

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە