هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌غداد، بانێكه‌ و دووهه‌وا
د.بەختیار شاوەیس
PM:03:06---19-03-2019
ئه‌م بابه‌ته 346 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

له‌به‌غداوه‌ بڕیاری كیمیابارانكردن و كۆمه‌ڵكوژی هه‌ڵه‌بجه‌ دراو جێبه‌جێكرا، ئه‌وانه‌ی كه‌ بڕیاره‌كه‌یانداو ئه‌ومه‌رگه‌ساته‌ گه‌وره‌یه‌یان ده‌رهه‌ق به‌مرۆڤایه‌تی و مێژووی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی و خه‌ڵكی كوردستانكرد حاڵی حازر نه‌ك له‌به‌غداد ده‌سه‌ڵاتیان نه‌ماوه‌ به‌ڵكو گۆڕ به‌گۆڕ ڕۆشتوون ، واتا به‌غدادی ئێستا ئه‌وه‌ی پێشتر نیه‌و ناشبێت. ئێستا له‌به‌غداد ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ به‌تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیران د.عادل عه‌بدولمه‌هدی له‌كاتی خنكاندنی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌جل و به‌رگی كوردیه‌وه ئه‌وكات له‌شاخه‌كانی شنروێ و قه‌ره‌داخ و سه‌رگه‌ڵو و یاخسه‌مه‌ردژی به‌غداده‌كه‌ی پێشتر له‌شه‌ڕدابون و هه‌ربه‌ ڕێكه‌وت كیمیایی نه‌یخنكاندن . به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی كه‌به‌فعلی هه‌ردوو به‌غداده‌كه‌ ئه‌وه‌ی پێشترو ئه‌وه‌ی ئێستا له‌یه‌ك نه‌چن خۆ ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیران و هاوڕێكانی به‌ئه‌مه‌ك و وه‌فاداربن بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ و ماده‌كانی ده‌ستوور و یاساو بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان و حكومه‌ت جێبه‌جێبكه‌ن.
وه‌ك نوێنه‌رێكی كورد له‌په‌رله‌مانی عیراق و قوربانیه‌كی ڕژێمی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ له‌ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوور و هه‌ورامان ، جێی خۆیه‌تی ڕووبكه‌ینه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستا و پێشمه‌رگه‌كه‌ی جاران وبڵێین:
ماده‌ی ١٣٢ ی ده‌ستوور و یاسای ژماره‌ ٥ ساڵی ٢٠٠٦ و یاسای ژماره‌ ٢٠ ساڵی ٢٠٠٩ و یاسای ژماره‌ ١٦ ساڵی ٢٠١٠ و یاسای ژماره‌ ٥٧ ساڵی ٢٠١٥ جێبه‌جێبكه‌ ، هه‌ڵه‌بجه‌ و كورد و شاخه‌كانی هیچی تریان ناوێت. ئه‌م ماده‌یه‌ی ده‌ستوور و یاسایانه‌ی په‌رله‌مان یاساو ده‌ستوری به‌غدادی تازه‌ن و له‌ناوپه‌رله‌مانی عیراقی نوێ و به‌ده‌ستوپه‌نجه‌و ئیراده‌ی هاوكاره‌كانت نوسراون، ته‌نها ئه‌مانه‌ جێبه‌جێبكه‌ ئیتر هه‌ڵه‌بجه‌ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری باسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ ناكه‌ن
-جێی خۆیه‌تی وه‌بیری سه‌رۆك وه‌زیرانی بهێنینه‌وه‌ كه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی ژماره‌٥٤ ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌به‌رواری ٢٠١٣/١٢/٣١ بڕیاری ژماره‌ ٥٦٨ ده‌رچوو به‌مه‌ش هه‌ڵه‌بجه‌ بوه‌ پارێزگا به‌ڵام هه‌تا ئێستا یه‌ك دیناری عیراقی به‌فعلی بۆته‌رخاننه‌كراوه‌ و له‌چوارساڵی ڕابردوو كاتێك ئێمه‌ی نوێنه‌ران بڕی دوو ملیار دیناری ڕه‌مزیمان ده‌خسته‌ یاسای بودجه‌وه‌ حه‌یده‌رعه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران دواتر له‌دادگای فیدراڵی تانه‌ی لێده‌داو جێبه‌جێی نه‌ده‌كرد. ئه‌مه‌سه‌رباری ته‌واونه‌كردنی یه‌كه‌ئیداریه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ و مانه‌وه‌ی به‌هه‌ڵپه‌سێرراوی چه‌ندین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌ده‌بێت حكومه‌تی عیراقی فیدراڵ كردنه‌وه‌یان بخاته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.
-ناڵاندنی ڕۆژانه‌ی برینداره‌كانی چه‌كی كیمیاوی كه‌به‌رده‌وام به‌ده‌ست ژان و ئازاره‌وه‌ ده‌تلێنه‌وه‌ و ژماره‌یان ٩٧٠ به‌ركه‌وتوه‌و ١٦٨ یان له‌دۆخی خراپدان كه‌مته‌رخه‌میه‌كی دیكه‌ی حكومه‌تی به‌غدایه‌، كه‌ده‌یان جار و له‌چه‌ندین بۆنه‌دا بڕیار دراوه‌ بنێرێنه‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات و له‌ناوخۆش چاره‌سه‌ری گونجاویان بكرێت به‌ڵام هه‌ر قسه‌ی بێكردار بوون
-منداڵه‌ونبوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ژماره‌یان له‌ ٣٠٠ منداڵ زیاتره‌ و ئه‌م كه‌یسه‌ به‌فه‌رامۆشكراوی ماوه‌ته‌وه‌ و له‌چه‌ندین هه‌ل و كۆبونه‌وه‌دا ئێمه‌ی نوێنه‌ران به‌ كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیمان وتوه‌ به‌ڵام پاڵپشتی به‌هێزی حكومه‌تی ئێستای به‌غدادمان نه‌بوه‌ سه‌رباری په‌یوه‌ندیه‌ به‌هێزه‌كانی نێوان تاران و به‌غداد.
هه‌موو ساڵێك له‌ ٣/١٦ گوێمان پڕده‌كه‌ن له‌ وتاری عاتیفی و قسه‌ی بێناوه‌ڕۆك و دووپاتكردنه‌وه‌ به‌هوتاف و شیعارات دژی سه‌دامی دیكتاتۆر، به‌بێ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌غداد هه‌تائێستا ئاماده‌ بێت ئه‌م مه‌رگه‌ساته‌ گه‌وره‌وسامناكه‌ به‌جینۆساید بناسێنێت یان داوای لێبوردن له‌خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ بكات، كه‌چی له‌ولاوه‌ ئاماده‌یه‌ ده‌یان ملیۆن دۆلار ساڵانه‌ ته‌رخانبكات بۆقه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ كه‌به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ڕژێمی له‌ناوچوو توشی زه‌ره‌رو زیان بوون ، هه‌ربۆیه‌ ڕاستیان وتوه‌ پێشینان كاتێك ده‌ڵێن بانێكه‌و دوو هه‌وا





هه‌ڵه‌بجه‌ و به‌غداد، بانێكه‌ و دووهه‌وا
پەلاماردەرانی یەکێتیی ئیتر کاتی شەرمەزاری نیە؟!
وەڵامێک بۆ ڕێبوار کەریم وەلی و ئاغاکانی، کێ ئیرهابی فکری بڵاو دەکاتەوە؟
چل ڕۆژ لەدامێنی لوتکەدا
شەڕی هەڵبژاردنی كەركوك لە ئەنجومەنی نوێنەران ‌
وەڵامێك بۆ سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەبەغدا
ڕیفراندۆمەکەى بارزانى و فەشەلى پارتى
ریفراندۆمەکەمان لە جامیعه‌ی عه‌ره‌بی ‌
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەتابلۆی دیموكراسی پەرلەماندا ‌
زۆرینەی نیشتمانی یان نیشتمانی زۆرینە؟! ‌
رۆژی تاكڕەوی پەرلەمان ‌
هەڵەبجە لەبەغداد ‌
لەپەراوێزی تانەكەی عەبادی لە موچەی پیشمەرگە، چەواشەكاران بۆ نقەتان لێوە نایەت؟
پركردنەوەی وەزارەتەكان و غیابی كورد ‌
تره‌مپ لە كۆشكی سپی و تەقسیمی عیراق ‌
1234

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە