بۆچی یەکێتی خۆپیشاندان بۆ پەکەکە قبوڵناکا؟
کەمال چۆمانی
PM:11:47---28-11-2014
ئه‌م بابه‌ته 3307 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
پۆلیسی سلێمانی و دژە تیرۆر رێنادەن گەنجانی وڵاتپارێزی نزیک لە پەکەکە یادی دامەزراندنی پەکەکە بکەنەوە، بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئاوێنە ٤ لە گەنجانیشیان بریندارکردوە. لە چەند رۆژی رابردوش دا میدیای یەکێتیی زۆر نابەرپرسانە رۆڵی گەریلاکانی پەکەکەیان لە رزگارکردنی جەلەولا دا شاردەوە.

من هەر لە سەرەتاوە بەگومانەوە لە گوتاری پشتیوانیی یەکێتییم روانیوە بۆ پەکەکە. پێشموابوە یەکێتی موزایەدە بە پرسی رۆژئاڤا و پەکەکەوە دەکا. ئەوەشم گوتوە کە ئەگەر مەسەلە پارتیی نەبێ، یەکێتیی بە هیچ شێوەیەک ئەو گوتاری پشتیوانییە پێشناخات بۆ رۆژئاڤا و پەکەکە. هەرچەندە پەکەکە وەک تەکتیک لەو دۆستایەتییەی روانیوە، بەڵام دواجار ئەو دۆستایەتییە هێندەی تر پەیوەندییەکانی پەکەکە و پارتیی ناخۆش کردوە.

گوتاری یەکێتیی دیارە گۆڕانی بەسەردا هاتوە، بە بڕوای من ئەمانە هۆکارن:

- ئەو پێشمەرگانەی چونە کۆبانێ سەر بە پارتیی بونە، یەکێتی ئەمەی نەدەویست.

- یەکێتی بەهۆی نزیکایەتیی لە ئێرانەوە پێدەچێ فشاری خرابێتە سەر بەتایبەت دوای نزیکبونەوەی ئەمێریکا و پەکەکە لە یەکتر بەناڕاستەوخۆیی. ئەمە لە بەرژەوەندیی ئێران و بەشار ئەسەد دا نییە. سوریا و ئێران دژ بە سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتیین لە تورکیا، چونکە سەرکەوتنی پڕۆسەی ئاشتیی لە تورکیا، تورکیا دەکاتە وڵاتێکی زۆر کاریگەرتری ناوچەکە. کشانەوەی هێزەکانی بەشار ئەسەدیش لە ناوچە کوردییەکانی سوریا، رۆژاڤا، دا، بۆ ئەوە بو پەکەکە و تورکیا راکێشی شەڕێکی نوێ بکا، بەڵام پەکەکە زۆر سەرکەتوتر بو لەمە.


- پەکەکە هێزێکە ناکەوێتە ژێر کاریگەریی هیچ سیاسەتێک چونکە خۆی ستراتیژ و پلان و سیاسەتی خۆی هەیە، ئەمە بۆ یەکێتی ئاسان نییە، چونکە پەکەکە قبوڵیەتی یەکێتی بکەوێتە ژێر کاریگەریی سیاسەتەکانی ئەو بەڵام مەحاڵە پەکەکە بکەوێتە ژێر کاریگەریی یەکێتیی.


- یەکێتی کۆمەڵێک قەیرانی ناوخۆیی هەن، بۆیە ناتوانێ هیچ ململانێیەک لەگەڵ پارتی و گۆڕان دا کۆتایی پێبێنێ چونکە لە هەبونی ململانێ لەگەڵ پارتی و گۆڕان دا، هێڵی بنەماڵەی تاڵەبانی هەمیشە براوە دەبن لەناو یەکێتیی دا. ئەمەش لە بەرژەوەندیی پەکەکە نییە، چونکە پەکەکە لە ئێستا دا زۆر نیگەرانی رەوشی هەرێم و رۆژئاڤا و باکورە، دەیەوێ ململانێکان لەنێوان هێزەکان دا چارەسەر ببن و رێ بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی خۆشبکرێ. ئەمە هێز دەداتە پەکەکە لە گفتوگۆکانی ئاشتیی دا.





سەردەمی شازادەكان لە هەرێمی كوردستان
رۆژئاڤا و رژێمی ئەسەد رێکدەکەون؟
پرسی ئاشتیی لە تورکیا؛ لەگەڵ جەهەپە یان ئەکەپە؟
سڵاو لە ساڵح موسلیم و جانتا سورەكەی
ململانێی سعودیە و ئێران لەسەر چییە؟
ئەو گوتارە دژە ئەمریکاییە رابگرن
ئەمریکا چی بۆ هەرێم کردوە و چی لێ دەوێت؟
دەتوانن دڵی برینداری سلێمانیی ساڕێژ بکەن؟
ناپرۆفێشناڵی دیپلۆماسی کوردیی
لەسەردانەکەی مەسعود بارزانییدا
حەماسەتی نەتەوەیی لە دیداری سولەیمانیی دا
بۆچی یەکێتی خۆپیشاندان بۆ پەکەکە قبوڵناکا؟

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە