ناپرۆفێشناڵی دیپلۆماسی کوردیی
لەسەردانەکەی مەسعود بارزانییدا
کەمال چۆمانی
PM:04:21---07-05-2015
ئه‌م بابه‌ته 5977 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
بە بڕوای من، زۆر ئاساییە مەسعود بارزانی لە لایەن وەزارەتی دەرەوەوە بانگهێشتکرابێت بۆ ئەمێریکا نەک لەلایەن سەرۆکی ئەمێریکاوە، ئەوەی نائاساییە، هەڵەتێگەیاندنی خەڵکی هەرێمی کوردستانە لە خودی سەردانەکە.

بارزانی لەلایەن وەزارەتی دەرەوە داوەتکراوە، بەڕەسمییش هیچ کۆبونەوەیەکی نەبوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمێریکاوە. ئەو کۆبونەوەیەش کە کراوە، ئۆباما بەشداریی کردوە هەروەک چۆن لە بەیاننامەکە دا راگەیەنراوە، نەک خودی کۆبونەوەکە لەنێوان بارزانی و ئۆباماوە بوبێ. کۆبونەوەکە لە راستیی دا، لەنێوان بارزانی و بایدن بوە، بەوپێیەی بەرپرسی مەلەفی عێڕاقە، شوێنی ئەنجامدانی کۆبونەوەکە رۆزڤێڵت روم بوە کە شوێنی کۆبونەوەی جێگری سەرۆکە، بایدن. لەو کۆبونەوەیەی نێوان بایدن و بارزانیی دا، ئۆباما بەشداریی کردوە نەک کۆبونەوەکە هی خۆی بوبێ، ئەمەش دیسان لای من ئاساییە چونکە بایدن بەرپرسی مەلەفی عێڕاقە و ئەو کاروبارەکان هەڵدەسوڕێنێت.
دیپلۆماسیی کوردیی هێند ناپرۆفێشناڵانە ئەنجامدەدرێ، هێشتا لە قۆناغی دیوەخانە، هەروەک چۆن بینیمان لە پێشوازیی بارزانیی دا، کوڕ و نەوەکانی لەوێ بون

کۆبونەوەکەی جاری پێشوی بارزانیی، لە ئۆفیسی ئۆڤاڵەوە بو کە ئۆفیسی رەسمیی سەرۆکی ئەمێریکایە، بەڵام ئەو کۆبونەوەیە لەوێ ئەنجامنەدراوە. بەشداریکردنی ئۆباما شتێکی رەسمیی نەبوە چونکە لە کارنامەی رۆژانەی سەرۆکی ئەمێریکاوە لە وێبسایتی کۆشکی سپیی دا، هیچ ئاماژەیەک بەو سەردانە نەکراوە.

بەداخەوە، بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەرانی دیپلۆماسیی کوردیی راستگۆ نین لەگەڵ وڵاتییان، میدیای سێبەر و حیزبییش کار لەسەر گەورەکردن و ماکیاژکردن دەکات نەک راستیی، بەناچاری زۆربەی جار ئەو سەردانانەی بارزانیی، لەبری ئەوەی ببنە هۆی قسەکردن لەسەر خودی سەردانەکە و رێنوێنیکردنیان، میدیا دابەشدەبێتە سەر دو بەرە؛ بەرەیەکیان دەکەوێتە پێداهەڵدان و گەورەکردن و ماکیاژکردن، بەرەکەی تر، لەپاڵ هەوڵدان بۆ شیکردنەوەی بە دیدێکی رەخنەییانە، زۆرجاریش دەبێت هەوڵبدات ناڕاستییەکانی میدیای سێبەر و حیزبیی راستبکاتەوە.
دیپلۆماسیی کوردیی هێند ناپرۆفێشناڵانە ئەنجامدەدرێ، هێشتا لە قۆناغی دیوەخانە، هەروەک چۆن بینیمان لە پێشوازیی بارزانیی دا، کوڕ و نەوەکانی لەوێ بون. دەکرا چەند خوێندکارێکی کورد، یان چەند کوردێکی-ئەمێریکایی ئەو کارەیان ئەنجامبدابوایە لەبری بەخێزانیکردنی پێشوازییەکە.

چونکە عەقڵییەتی سیاسیی سەرکردایەتیی کورد عەقڵییەتێکی سێنتراڵە و هەمیشە پێیانوایە هەمو بڕیارەکان کەسی یەکەم دروستیدەکات، بۆیە سەرکەوتن لەوە دا دەبیننەوە کە لەگەڵ ئۆباما دابنیشن کەچی ٢ ساڵ بو نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم هیچ بەرپرسێکی نەبو، کە دەیتوانی سەد هێندەی سەردانەکەی بارزانیی لە ماوەی دو ساڵی رابردو دا کاربکات، هیچ کێشەیەک نەبو بەهۆی ململانێی سیاسیی یەکێتی و پارتییەوە. ئەمێریکا وڵاتی دامەزراوەیە نەک وڵاتی کەسەکان، وەک هەرێمی کوردستان، ئەمەیە وا دەکات سەرکەوتنەکەی بارزانی تەنها لەوە دا ببینرێتەوە کە ئۆبامای بینیوە نەک چۆن لە دورمەودا دا پەیوەندییەکان رێکدەخرێن و دیپلۆماسیی کوردیی چۆن ستراتیژی خۆی لەگەڵ ئەمێریکا یەکدەخات.






سەردەمی شازادەكان لە هەرێمی كوردستان
رۆژئاڤا و رژێمی ئەسەد رێکدەکەون؟
پرسی ئاشتیی لە تورکیا؛ لەگەڵ جەهەپە یان ئەکەپە؟
سڵاو لە ساڵح موسلیم و جانتا سورەكەی
ململانێی سعودیە و ئێران لەسەر چییە؟
ئەو گوتارە دژە ئەمریکاییە رابگرن
ئەمریکا چی بۆ هەرێم کردوە و چی لێ دەوێت؟
دەتوانن دڵی برینداری سلێمانیی ساڕێژ بکەن؟
ناپرۆفێشناڵی دیپلۆماسی کوردیی
لەسەردانەکەی مەسعود بارزانییدا
حەماسەتی نەتەوەیی لە دیداری سولەیمانیی دا
بۆچی یەکێتی خۆپیشاندان بۆ پەکەکە قبوڵناکا؟

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە