دەتوانن دڵی برینداری سلێمانیی ساڕێژ بکەن؟
کەمال چۆمانی
PM:09:19---10-05-2015
ئه‌م بابه‌ته 2648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
سەرەڕای هەمو ئەو ململانێیە سیاسییەی نێوان گۆڕان و یەکێتی، سەرەڕای هەمو ئەو بێئەخلاقییانەی لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان دا یەکێتی و گۆڕان لەگەڵ یەکتریان کرد، سەرەڕای هیلاککردنی سلێمانی و خەڵکە جوانەکەی، هێشتا ئەو دو هێزە دەیانەوێت هیوایەکی بچوکیش بێ، بە وڵاتییان ببەخشن. ئەو هیوایە، هەرچەندە زۆر بچوکە، بەڵام خەڵکی کوردستان پێویستی بە دروستکردنەوەی ئەو هیوایەیە کە ئەو هێزانە روخاندویانە.

من کە بڕوای بچوکیشم بە چاکسازیی نییە، هەرگیزیش بڕوام نییە بێ گۆڕانێکی رادیکاڵ هیچ پرسێک و قەیرانێکی کوردستان لە چارەسەرییەکی تەواوەتیی نزیکبێتەوە، بەڵام ئەو هەوڵانەی کە پارێزگای سلێمانیی دەیدات بۆ رەنگاوڕەنکردنی بەرپرسیارێتیی و بەشداریپێکردنی هێزەکانی تر، هەنگاوێکی خراپ نین. هەرچەندە گۆڕان هەڵەی زۆر گەورەی مەبدەئیی کرد کە قبوڵیکرد پۆستەکان [کە سیادیی نین] لەسەر بنەمای ئیستیحقاقیی هەڵبژاردن دابەشبکرێن، بەڵکو دەبوایە گۆڕان وەک مەبدەئی خۆی پێداگریی بکردبوایە لەسەر بەدامەزراوەییکردنی دەزگاکان، بەڵام بۆ ئەو قۆناغەی هەرێم کە هێزەکان پێکەوە بەشداردەبن لە بەڕێوەبردن و کارگێڕیی دا، دەتوانن بیقۆزنەوە بۆ ململانێی خزمەتکردن و بەرەوپێشبردنی دەزگاکان.

پارتی کە هێشتاش قبوڵناکات کەس بەشدار بێت لە بەڕێوەبردنی هەولێر و دهۆک دا، جارێکی تر خۆی دەخاتەوە ناو گۆشەیەک کە لەلایەن هەمو هێزەکانەوە بە بەربەستی چاکسازیی دابنرێت.

لە کاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان دا، هەمو هێزەکان دڵی سلێمانییان بریندارکرد. ئەگەر بەڕاستی ئەو هێزانە بیانەوێت برینداریی دڵی سلێمانیی ساڕێژ بکەن، دەبێت لەمەو دوا دەبێت ململانێکانیان لەسەر خزمەتی زیاتر بێت.

بەرپرسیارێتیی زیاتر دەکەوێتە سەر شانی بزوتنەوەی گۆڕان و ئیسلامییەکان چونکە گۆڕان و ئیسلامییەکان بانگەشەی پڕۆژەی چاکسازییان کردوە. هەر خراپ بەکارهێنانێکی دەستەڵات لە ئەمڕۆ بەدواوەوە لەلایەن گۆڕان و ئیسلامییەکانەوە، لێدانێکی کوشندە دەبێت لە کۆی پڕۆسەی چاکسازیی کە ئەوان بانگەشەیان بۆ کردوە.

ئێستا کە گۆڕان و ئیسلامییەکان بەپڕاکتیکیی بەشێکن لە بەڕێوەبردنی پارێزگای سلێمانیی دا، هەرچەندە قوڕس بێ، هەرچەندە تەحەداکان زۆر بن، بەڵام دەبێت بیسەلمێنن کە پڕۆژەی چاکسازییان بەڕاستی پڕۆژەی ئۆڵتەرناتیڤە.





سەردەمی شازادەكان لە هەرێمی كوردستان
رۆژئاڤا و رژێمی ئەسەد رێکدەکەون؟
پرسی ئاشتیی لە تورکیا؛ لەگەڵ جەهەپە یان ئەکەپە؟
سڵاو لە ساڵح موسلیم و جانتا سورەكەی
ململانێی سعودیە و ئێران لەسەر چییە؟
ئەو گوتارە دژە ئەمریکاییە رابگرن
ئەمریکا چی بۆ هەرێم کردوە و چی لێ دەوێت؟
دەتوانن دڵی برینداری سلێمانیی ساڕێژ بکەن؟
ناپرۆفێشناڵی دیپلۆماسی کوردیی
لەسەردانەکەی مەسعود بارزانییدا
حەماسەتی نەتەوەیی لە دیداری سولەیمانیی دا
بۆچی یەکێتی خۆپیشاندان بۆ پەکەکە قبوڵناکا؟

زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە