له‌ ناو ئاگره‌ ئافاتا
لەتیف فاتیح فەرەج
PM:01:35---20-01-2019
ئه‌م بابه‌ته 505 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

1
له‌ پایته‌خته‌كه‌ی ئه‌زبه‌نیدا 
یه‌ك دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌ هه‌ولێر بووم ، له‌ مه‌چكۆوه‌ ته‌له‌فونم بۆ هاوڕێیه‌كم كرد كه‌ له‌وێم و ده‌توانین یه‌كتر ببینین ، دۆسته‌كه‌ كه‌ شاعیرێكی باشی نیشتمانه‌ نه‌وتاویه‌كه‌ی منه‌ ، سوێندی بۆ خواردم كه‌ پاره‌ی پاسه‌كه‌ی پێنیه‌ تا بێته‌ مه‌چكۆ ، هه‌ر له‌وێش خێمه‌ هه‌ڵدرابوو بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری مناڵێك بكرێت ، بۆیاغچیه‌كیش له‌و خه‌ڵكه‌ ده‌پاڕایه‌وه‌ تا قۆنده‌ره‌كانیان بۆیاغ بكه‌ن ، به‌ دووبه‌ی كردن هه‌ر ته‌لارو شه‌قام نیه‌ ، گۆڕینی ژیانی خه‌ڵكه‌ ، سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ ئاگادارم هه‌ر له‌وێ‌ ئه‌وی له‌به‌ر دڵانه‌ هه‌ر بۆخۆشی پاره‌ی سه‌فه‌ری توركیاو ئه‌وروپای بۆ ده‌خه‌رجێنن و ئه‌وی تریش چاوی ده‌رئه‌هات .
2
ئه‌مه‌ریكاو ئێران و كۆڵبه‌ری كورد 
له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئێران هه‌واڵی كوشتنی كۆڵبه‌ران بڵاو ده‌بێته‌وه‌ ، من بۆ خۆم پڕ به‌ دڵ حه‌ز ده‌كه‌م هیچ شه‌ڕێك له‌م ناوچه‌یه‌ رونه‌دات و ئه‌وی له‌ عیراق و سوریا ڕویدا له‌ هیچ كوێ‌ دووباره‌ نه‌بێته‌وه‌ ، به‌ڵام كه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێران واز له‌ كوشتنی كۆڵبه‌رو له‌ داردانی خه‌ڵك دێنێت له‌سه‌ر بیرو ڕای سیاسی ، ئاخۆ گوناهی ئه‌و كۆڵبه‌رانه‌ چیه‌ كه‌ به‌ دوو ناندا " ژیانی ئه‌مڕۆیان ده‌فرۆشن بۆ كڕینی نانی سبه‌ی " بۆ ده‌بێت ئێران تۆڵه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆڵبه‌ری ره‌ش و ڕووتی نیشتمانی خۆی بكاته‌وه‌ .
3
كه‌واته‌ كێشه‌یه‌ك هه‌یه‌ 
زۆرێك له‌ مه‌كته‌ب سیاسی و سه‌ركردایه‌تیه‌كانی پارتی كه‌ ته‌مه‌نیان هه‌ڵده‌كشێت ، هه‌م هه‌وڵی شێوه‌یه‌ك له‌ سه‌ر به‌خۆی ده‌ده‌ن ، هه‌م ره‌خنه‌ له‌ سیاسه‌تی حزبه‌كه‌ی خۆیان ده‌گرن ، ئه‌مه‌ بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ جه‌وهه‌ر نامیق ، فه‌له‌كه‌دین كاكه‌ی ، محه‌مه‌دی مه‌لا قادر راسته‌ كه‌ له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌ سه‌فه‌ری كرد كه‌سانی دیكه‌ش هه‌ن كه‌ ره‌نگه‌ هه‌مان رێگه‌ بگرن ، قسه‌كه‌ له‌ سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌واته‌ كێشه‌یه‌ك هه‌یه‌ ، كێشه‌یه‌ك له‌ نێو حزب و له‌ حكومڕانی نیشتماندا ، هیچ یه‌ك له‌ ره‌خنه‌و تێبینیه‌كان بێ‌ هۆ نین .
4
تیرۆرو ئاكه‌په‌ 
هه‌ندێك حزب و ده‌سه‌ڵاتدار هه‌ن له‌ ناوچه‌كه‌ ، راسته‌وخۆ یان به‌شێكن له‌ تیرۆر ، یان هاوكاری رێكخراوه‌ تیرۆریستیه‌كان ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بێت تیرۆر بن بڕبكات ، ده‌بێت له‌وانه‌وه‌ ده‌ستپێبكات ، ئاكه‌په‌و ئه‌ردۆغان به‌شێكن له‌و تاریكیه‌ ، به‌ڵام ئه‌وان سه‌رقاڵی خڕكردنه‌وه‌ی دۆلارو داكوتینی پایه‌كانی خۆیانن و خه‌ڵكی گه‌مژه‌ش یاریه‌كه‌یان بۆ به‌ڕێوه‌ ده‌بات .
5
هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ هه‌ڵبژاردنی 2009 كون به‌ كون ده‌نگیان بۆ دكتۆر نه‌جمه‌دین كۆده‌كرده‌وه‌ ، ئێستا نه‌فره‌تی لێده‌كه‌ن ، هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه‌ جنێویان پێده‌دا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ئێستا به‌ ناویه‌وه‌ شاباش ده‌كه‌ن ، سه‌یركه‌ن سیاسه‌ت چه‌ند ناشرینه‌ له‌م وڵاته‌ی ئێمه‌، سیاسه‌ت جۆرێكه‌ له‌ جنێو ، به‌ داخه‌وه‌م بۆ دكتۆر نه‌جمه‌دین كه‌ریم .






زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە