راپه‌ڕین و په‌ڵی به‌رد
لەتیف فاتیح فەرەج
PM:01:59---06-03-2019
ئه‌م بابه‌ته 530 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

1
هیچ نیازم نه‌بوو ئه‌مساڵ له‌ سه‌ر راپه‌ڕین بنووسم ، به‌ڵام داوای هه‌ندێ‌ دۆست و خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی بۆ ئازادی رژان ناچاری ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌یه‌ان كردم .
2
له‌ یادی راپه‌ڕین و دوای ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ كه‌س پرسیاری ئه‌وه‌ی كردوه‌ ، ئاخۆ ژیانی مناڵی شه‌هیده‌كان و مناڵه‌ مه‌سئوله‌كان ، ئه‌وانه‌ی به‌ شه‌رواڵێ‌ شڕه‌وه‌ خۆیان كرد، به‌م دیودا وه‌كو یه‌كه‌ ، ئه‌رێ‌ پارێزگاره‌كانی سه‌رده‌می به‌عس و مه‌سئوله‌ به‌عسیه‌كانی نمونه‌ی شێخ جه‌عفه‌ر چه‌ند خانوو ته‌لارو ڤێللایان له‌ هه‌ولێرو سلێمانی هه‌یه‌ ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌ ناوی شۆرشه‌وه‌ خۆیان دایه‌ بان نیشتمانا چیان هه‌یه‌ .
2
ئه‌مه‌ ره‌خنه‌و تانه‌ نیه‌ ، به‌لام ئه‌گه‌ر بارزانی ئه‌ندازیاری راپه‌ڕین بوایه‌ ، ده‌بوو له‌ بری ئه‌وه‌ی رانیه‌ و سلێمانی و ئه‌م سنوره‌ له‌ 5و 7 ی مانگ ئازاد كرابان بله‌و بارزان یان زاخۆ یه‌كه‌م شوێن بوایه‌ ، ئاخر بارزانی بیتوانیایه‌ رزگار كردنی سلێمانی ده‌خسته‌ دوای رزگار كردنی دواگوندی بادینانه‌وه‌ ، خۆزگا وانه‌بوایه‌ .
4
له‌ یادی راپه‌ڕیندا من یادی كوشتنه‌كه‌ی عه‌بدولستار تاهیر شه‌ریفیش ده‌كه‌مه‌وه‌ ،كه‌ نه‌یانهێشت ئه‌و پێنج و دوورۆژه‌ی مابووی قسه‌ی دڵی خۆی بكات و كوشتیان .
5
هه‌موو ساڵێك گروپێكی تازه‌ خۆیان ده‌كه‌ن به‌ پاڵه‌وانی راپه‌ڕین ، ئه‌گه‌ر به‌ خاوه‌نداری بوایه‌ ده‌بوو راپه‌ڕین هه‌رگیز به‌و ده‌رده‌ نه‌برایه‌ كه‌ برا ، ئاخر هێشتا راپه‌ڕین نه‌كه‌وتبوه‌ سه‌ر پاشوو شه‌ڕی ناوخۆكه‌وته‌ هاڕینی لاوه‌كان ، له‌ راستیدا منیش ده‌ڵێم راپه‌ڕین وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره‌ی دیرۆكی بوو ، به‌ڵام له‌ په‌نای ئه‌ویشه‌وه‌ تاڵان و بڕۆ و دزی و گه‌نده‌ڵی و نادادی گه‌شه‌یان كرد.
6
یه‌ك ساڵ دوای راپه‌ڕین خه‌ڵكی توڕه‌ی چه‌مچه‌ماڵ هاواریان ده‌كرد " نان و په‌نیرو كه‌ره‌ – به‌عس باشتره‌ له‌ به‌ره‌ " مه‌سه‌له‌كه‌ نه‌تابوری 5 بوو ، نه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و خه‌ڵكه‌ دوژمنی خۆ ده‌سه‌ڵاتی بن ، مه‌سه‌له‌كه‌ ئه‌وه‌بوو خۆیان وته‌نی ته‌حالوف شتی ده‌هێناو له‌ بری بدرێته‌ خه‌ڵك ، مه‌سئوله‌كان ده‌یانبرده‌وه‌ بۆ ماڵی خۆیان ،جا خواردنه‌كه‌" په‌نیرو كه‌ره‌شی تیابوو .






زۆرترین خوێنراو
گۆڤاری لڤین
318
ژمارە
وتار
لڤینی نوێ
59
ژمارە